ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ئەگەری دووركەوتنەوەی زێدان هەیە ئەگەر لە كلاسیكۆدا بدۆڕێنێ‌

پاش دۆراندنی ریاڵ مەدرید بە مانچستەر سیتی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، فشارێکی راگەیاندن و هاندەران چوەتە سەر یاریزانەکان و زیدانی راهێنەر. ئەوەش پاش ئەوەی ئەو تیپە مەلەکییە لەماوەی دوو یاریی رابردودا تەنها یەک خاڵی بەدەستهێناوە لەخولی ئیسپانیا و پیشەنگی ریزبەندیشی پێشکەشی بەرشەلۆنە کرد. بەشێک لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان و رۆژنامەکانی مەدرید تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە شکستی ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆدا، زیدان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە ناهێڵێت. رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە زیدان خۆی بەنیازە لەکاتی دۆڕاندنی کلاسیکۆدا ، دەستلەکاربکێشێتەوە