ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەی یاری کلاسیکۆی هەفتەی ٢٦ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو، کە ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە بەرشەلۆنە بردەوە.

ڕۆناڵدۆ، کە نزیکەی نۆ ساڵ یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا و لە جێگیەکی تایبەتدا سەیری کلاسیکۆی دەکرد و لە کاتی گۆڵەکانی یانە مەدریدیەکەشدا ئاهەنگی دەگێڕا.

ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕۆناڵدۆ دواخستنی یاری یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە خولی ئیتاڵیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قۆستووەتەوە تا لە نزیکەوە سەیری یانە پێشوەکەی بکات.

ڕۆناڵدۆ لە هاوینی ٢٠١٨دا بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، دوای ئەوەی سێ جار لەسەریەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا.