ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید کاتێک گۆڵی لە بارسێلۆنا کرد لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی کرد و لەسەر شێوازی ئەو ئاهەنگی گێڕا.
لە گەڕی 26ی لالیگادا یاری کلاسیکۆ لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ بەڕێوەچوو، کە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتاییهات. گۆڵی یەکەمی ریال مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمارکرا و لەسەر شێوازی رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا، گۆڵی دووەمیش ماریانۆ دیاز بەدەستیهێنا.

ئەگەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەی بینینی یارییەکە بوو، بەڵام جێگەی پرسیار بوو کە بۆچی ڤینیسیۆس لاسایی رۆناڵدۆی کردەوە؟.
ئەو پرسیارە لەلایەن رۆژنامەڤانانەوە رووبەڕووی ڤینیسیۆس کرایەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتی "دوای کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماوەی نێوان هەردوو گێمەکە هاتە ژووری جلگۆڕینمان، هانی داین و پشتگیری کردین، بۆیە کە گۆڵم کرد لاسایی ئاهەنگگێڕانی ئەوم کردەوە".