ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ریال مەدرید گورزشێكی كوشندەی بەركەوت

یانەی ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانیا بە گۆڵێک بەرامبەر بەدوو گۆڵ بە یانەی ریاڵ بیتس دۆڕا.

لەو یارییەدا مارسیلۆی بەرازیلی و بەرگریکاری چەپی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و لەجێگەی ئەو مێندی بەشداری پێکرا.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت مارسیلۆ لەدوو یاریی داهاتودا ناتوانێت بەشداری بکات.

ئەوە سێیەم پێکانی مارسیلۆیە لەم وەرزەدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید توشی دەبێـت.

هەر لەو یارییەدا کۆرتوای گۆڵچی بەهەمان شێوەی مارسیلۆ توشی پیکان هات و ئەویش پێشبینی دەکرێت لەدوو یاریی داهاتوو بەرامبەر ئیبار لەخولی ئیسپانیا و مانچستەر سیتی لە چامپیۆنز لیگ نەتوانێت یاریی بکات.