ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ئەتلەتیكۆ مەدرید شكستی بە لیڤەرڤوول هێنا

لەمیانی یارییەکانی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ و لە یاریی گەرانەوەدا لە ئانفێڵد، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی کرد.

یاریی رابردوو ئەتلەتیکۆمەدرید بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردبوەوە، ئەم یاریەش بەهەمان شێوەو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر لیڤەرپوڵ بەدەستهێنا.

دوو گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ فیناڵدۆم و فیرمینۆ کردیان و سێ گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆش دوانی لۆرێنتی کردی و ئەوەی تریش مۆراتا,

بەوەش بە ئەنجامی چون و هاتن، ئەتلەتیکۆمەدرید سەرکەوتنی بۆ قۆناغی هەشت تیپی چامپیۆنز لیگ بەدەستهێناو لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردووش شکستی هێناو ماڵئاوایی کرد.