ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریییەکی زۆری لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان دروستکردووە، لەپێش هەمووشیانەوە پرسی یەکلاییکردنەوەی داهاتووی ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری یانەکە.

ناوی کاڤانی لەماوەی رابردوودا بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بەستراوەتەوە، لە گواستنەوەی زستانی رابردوودا یاریزانەکە نزیکبوو پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، بەڵام گرێبەستەکە سەری نەگرت، ئێستاش یاریزانەکە چاوەڕێی هەڵوێستی پاریس سانجێرمانە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان رۆیشتن بدات.

بیرۆکەی مانەوەی کاڤانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئێستا نزیکترین بژاردەیە، بەتایبەت کە یانەکە رەنگە بەهۆی ئەو بارودۆخەی بەهۆی کۆرۆناوە هاتووەتە پێشەوە نەتوانێت گرێبەستی زۆرباش واژۆبکات

پاریس سانجێرمان بەهۆی کۆرۆناوە رەنگە بڕیاری مانەوەی کاڤانی بدات، بەتایبەت کە هیچ پارەیەکی لە گواستنەوەی هاوینەدا تێناچێت، لەکاتێکدا پێشتر بیرۆکەی یانەکە ئەوەبوو بەیەکجاری ماورۆ ئیکاردی بەرامبەر 65 ملیۆن یۆرۆ بکڕێتەوە.

کاڤانی لەلایەن چەند یانەیەکی دیکەوە چاودێریی دەکرێت، لەوانەش بوکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی، ئینتەرمیلانی ئیتالی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.