ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەزم و گاڵتەکانی (جیڕارد پیکێ) لەسەر یانەی ڕیال مەدرید درێژەیان هەیە، ئەمجارە یاریزانەکەی بارسێلۆنا بە بلاوکردنەوەی ڤیدیۆییەک هەرا دنێتەوە و (کاسایس)ی گۆڵپارێزی پێشووی ڕیال مەدریدیش هەر خێرا وەڵامی دەداتەوە.

لەم بارەیەوە (پیکێ) ڤیدیۆیەکی یارییەکەی کلاسیکۆی 11 ساڵ پێش ئێستای لە تویتەری خۆی داناوە کاتێک بارسێلۆنا 6-2 یارییەکە دەباتەوە و نووسیویەتی 11 ساڵ، وەک ئاماژەیەک لەسەر ئەوەی 11 ساڵ لەسەر ئەو یارییە تێپەڕ بووە، ئەو کارەی پیکێ هاندەرانی ریال مەدرید و کاسیاسی گۆڵپارێزی ئەو یارییەی ئەوکاتەی تووڕە کردوە ئەویش وەک وەڵامێک و توانجێک نووسیویەتی 11+2 = 13 ئەوەش ژمارەی ئەو چامپیۆنزلیگانەیە کە ڕیال مەدرید بەدەستی هێناون.