ریال مه‌درید ئیسپانی، جیاوا له هه‌ر یانه‌یه‌كی تری لالیگا و ئه‌وروپا، له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هۆی زیانه زۆره‌كانی، ره‌تیكرده‌وه موچه‌ی یاریزانه‌كانی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت كارێك بكات، كه به‌دڵی یاریزانه‌كانی نابێت.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه، ریال مه‌درید بڕیاریداوه، كه به‌ڕێژه‌ی 30% له موچه‌ی یاریزانه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو كه‌م بكاته‌وه، ئه‌م كاره‌ش وا به ئاسانی له‌لایه‌ن یاریزانانی مێرێنگی زه‌حمه‌ته قبووڵ بكرێت.
شاهانه ساڵانه زیاتر له 283 ملیۆن یۆرۆ ته‌نها موچه‌ی یاریزانه‌كانی ده‌دات، له ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیش، نزیكه 85 ملیۆن یۆرۆ بۆ خه‌زه‌نه‌ی مێرێنگی ده‌گه‌ڕێته‌وه.