ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیرلیگ هاڵاندی نەرویجی هێرشبەری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، لە سەرەتای ئەم وەرزە و بە دیاریی كراوی لەو كاتەی لە سالزبۆرگی نەمساوی دەركەوت، چاوی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بۆ لای خۆی راكێشا، بەڵام دۆرتمۆند هەر زوو هەوڵەكانی دەستپێكرد و گواستیەوە ریزەكانی، ئێستاش بەشێك لە یانەكان پەشیمانن كە ئەو یاریزانەیان لە دەستداوە.

ریال مەدریدی ئیسپانیا چەندین جار بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ ویستوویەتی هاڵاند بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام ئەو یاریزانە بۆ دووم جارە بە دوایی یەك، ئاماژە بەوەدەكات كە لە دۆرتمۆند دڵخۆشە و بیر لە جێهێشتنی ئەو یانەیە ناكاتەوە.

هاڵاند لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە دۆرتمۆند كرد، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كرد، وای لە یانەكانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس كرد پەنجەی پەشیمانی بگەزن.