ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ئالاڤێس بباتەوە، یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی سێیەمی ڕیزبەند بەر لە یارییە ئاگرینییەكەی بەرانبەر بەرشەلۆنە گورزێكی كوشندەی بەركەوت.

یانەی ئاتلەتیكۆ لەو یارییەدا بەهۆی وەرگرتنی پێنجەم كارتی زەرد لە لایەن هەردوو یاریزانی بەتوانا سائول نێفێز و كوكی لە یاری داهاتووی بەرابنەر بەرشەلۆنە یاری ئەنجام نادەن‌و لەشوێنی هاندەرانەوە سەیری یارییەكە دەكەن، لە ئێستادا تیپەكەی سیمیۆنی دوای زنجیرەیەك ئەنجامی باش بە شایستەیی توانیویەتی سێیەمی ڕیزبەندی لیگای ئیسپانیا مسۆگەر بكات.