ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا چەند وردەكارییەكی سەرەتایی لەبارەی پێكانێ، كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی لاوی یانەكەی ئاشكراكرد. لە یاریی كۆتایی جامی فەرەنسادا، كە شەوی هەینی لەنێوان پاریس سانجێرمان و سانت ئیتیان بەڕێوەچوو، لە خولەكی 33ـی یارییەكەدا كیلیان ئێمباپێ، بەهۆی ئەوەی تووشی بەركەوتنێكی گەورەبوو راهێنەر ناچاربوو گۆڕانكاریی پێبكاو و پابلۆ سارابیا چووە شوێنی.

پاریس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، ئێمباپێ لە گۆزینگی قاچی راستیدا تووشی هەوكردن بووە، دوای 72 كاژێری دیكە دەستەی پزیشكی یانەكە وردەكاریی زیاتر لەبارەی پێكانەكەوە ئاشكرا دەكات. لە یارییەكەدا پاریس سانجێرمان بە گۆڵێكی نەیمار داسیلڤا سەركەوتنی بەدەستهێنا و نازناوەكەی بۆ جاری سێزدەیەم لە مێژوویدا بردەوە.

لەو یارییەدا كە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساش ئامادەبووبوو،، پرسیاری لەبارەی پێكانەكەوە لە ئێمباپێ كرد و كە قاچی شكاوە؟ یاریزانەكە لە وەڵامدا گوتی نەخێر نەشكاوە، بەڵام ئازاری هەیە. بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی بوو، مەترسی لەسەر بەشداریكردنی كیلیان ئێمباپێ، لە یاریی بەرامبەر یانەی ئاتالانتا هەیە، لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.