ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە نەشتەرگەری لە قاچیدا بكات، بەڵام لە ئێستادا نا، بەڵكو دوای كۆتاییهاتنی چامپیۆنزلیگ.

شتیگن ماوەیەكی زۆرە خۆی گرتووە و ئازارەكانی شاردووەتەوە، بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكانی مەدرید، ئەو گۆڵپارێزە بڕیاریداوە كە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، راستەوخۆ نەشتەرگەری لە قاچی راستیدا دەكات و بەمەش ماوەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریكردن دادەبڕێت.

 

شتیگن كە بە ئەستێرەی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە ناسراوە، ئێستا لە دۆخێكی باشدا نییە، چونكە ئازارەكانی تینیان بۆهێناوە و ناتوانێ چیدیكە بەرگەبگرێت، دەبوو سەرەتای وەرزی رابردوو نەشتەرگەری بكات، بەڵام دوایخست بۆ كۆتاییهاتنی چامپیۆنزلیگ.

شتیگن بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە ئێستا هەموو گفتوگۆكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە وەستاندووە، تاوەكو نەشتەرگەرییەكە لە ماسوولەكەكانی رانی راستیدا نەكات، گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە.