ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای ئەوەی ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، كریستیانۆ رۆناڵدۆی لە پێكهاتەی شەوی رابردووی یانەكەی بۆ یاریی بەرامبەر رۆما دوورخستەوە كە بووە هۆی دۆڕانی خانمە پیرەكە بە سێ گۆل و بەرامبەر گۆلێك، بەمەش ئیمۆبێلی بەفەرمی بووە گۆڵكاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی و بە 35 گۆڵ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی مسۆگەركرد، لەكاتێكدا رۆناڵدۆ خاوەنی 31 گۆڵ بوو.

جگە لە گۆنزالۆ هیگواین كە لە ساڵی 2016، 36 گۆڵی بۆ یانەی ناپۆلی تۆماركردبوو و هیچ یاریزانێكی دیكە ئەو رێژەیە زۆرەی گۆڵی لە وەرزێكی سێریا ئەیدا تۆمارنەكردووە.

ئیمۆبێلی دەبێتە سێیەم یاریزانی ئیتالیا، خەڵاتی گۆڵكاری ئەوروپا دەباتەوە، كە پێشتر لوكا تۆنی بە 31 گۆڵ لەگەڵ فیۆرێنتینا و فرانچیسكۆ تۆتی، بە 26 گۆڵ لەگەڵ یانەی رۆما ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

نزیكترین یاریزان لە ئیمۆبێلی بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بوو كە 34 گۆڵی تۆماركردبوو.