ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كیلیان مباپێ، ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی سەبارەت بە داهاتووی خۆی و بابەتی ڕۆیشتنی لە یانەكەی بەڕاوێژكردن لەگەڵ باوكی بڕیارێكی گرنگی دەركردوە.

بەپێی (ئیدۆ ئگیری) لە بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی مباپێ و باوكی بڕیاریان داوە هیچ گفتوگۆیەك تا كۆتایی ئەم وەرزە دەربارەی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نەكەن، هەروەها یاریزانەكە بڕیاری داوە لە كۆتایی وەرز داهاتووی خۆی یەكلایی بكاتەوە، بەمەش ڕیال مەدرید كە یاریزانەكەی وەك ئامانجی یەكەمی خۆی دیاری كردوە، كارەكەی ئاسانتر دەبێت بۆ ئەوەی مباپی بگوازێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەكە ڕیال مەدرید كاتی زیاتری پێ بەخشراوە بۆ ئەوەی بە هێمنی كار لەسەر گواستنەوەی مباپی بكات، هەروەها تازەنەكردنەوەی گرێبەستەكەش پەیامێكی دیكەیە بۆ بەرپرسانی ڕیال تا جووڵە بكەن.

جێی ئاماژەیە، كیلیان مباپێ هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس كۆتایی پێ دێت و ئەگەر یاریزانەكەش گرێبەستی تازە نەكاتەوە ئەوا بۆ ساڵێكی دیكە دەتوانێت بە خۆڕایی بڕوات پەیوەندی بە هەر یانەیەكی دیكە بكات.