لەیارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی ئیتاڵیا ، یانەی ڕۆما لەیاریگای ئۆلمپیكۆ میوانداری یانەی سپیزیای كرد.
لەئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا سپیزا بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ لە ڕۆمای بردەوە و كردیە دەرەوەی جامەكە.
گۆڵەكانی سپیزیا سابونارا دوو گۆڵ و گالابینۆڤ و ڤێردی تۆماریان كرد، پیلیگرینی و مختاریان دوو گۆڵەكەیان بۆ ڕۆما كرد.
بەم بردنەوەیە، سپیزیا سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەر كرد و ماڵئاوایشی بە ڕۆما كرد.