ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕیال مەدرید لەئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا بەگۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئەلكۆیانۆ دۆڕا و ماڵئاوایی لەجامی شای ئیسپانیا كرد.

لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید بووە میوانی یانەی ئەلكۆیانۆی پلەی سێیی خولی ئیسپانیا، لەئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا ئەلكۆیانۆ بە 10 یاریزانەوە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك یاریەكەی لە ڕیال مەدرید بردەوە، هەرچەندە ریال مەدرید بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریگای كردبوو، بەڵام لە دوو هێرشی هەڵگەڕاوەدا یانەی ئەلكۆیانۆ توانیان ئەنجامە یەكسان بكەنەوەء لەدواتریشدا گۆلی سەركەواتن تۆماربكەن.

گۆڵەكانی ئەلكۆیانۆ لەخولەكەكانی 80 و 115 سۆلبێس و جوانان تۆماریان كرد، میلیتاو لەخولەكی 45 تاكە گۆڵەكەی ڕیال مەدریدی تۆماركرد .

بەم ئەنجامە، ئەلكۆیانۆ سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا مسۆگەر كرد و ڕیالیش ماڵئاوایی كرد.