ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ناپۆلی ڕووبەڕووی یەكبونەوە، گێمی یەكەم هەردوو یانە بەبێ گۆل یەكسان بوون، لە گێمی دووەمدا هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان بە یاریكردن كردەوەء بەڵام كریسیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی یانەی خانمە پیرەكە توانی لە خولەكی 64 گۆلی یانەی ناپۆلی بهەژێنێتء یانەكەی نزیك بكاتەوە لە سەركەوتن، لە خولەكی 80دا لێدانێكی سزا بۆ یانەی ناپۆلی گیرا، بەڵام ئینسینی نەیتوانی گۆل تۆماربكات، تاوەكو لە خولەكی 95 مۆراتا توانی گۆلی دووەم تۆماربكات، بەو ئەنجامەش یۆڤنتوس سەركەوتنیان بەسەر ناپۆلی بەدەستهێناء بۆ جاری نۆیەم لە مێژووییاندا توانیان ئەو جامە مسۆگەربكەن.