ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس و گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ، دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا پێشاندا و گوتی، ئەمە ئەو یوڤێنتوسەیە كە خۆشم دەوێت.

رۆناڵدۆ دوای بردنەوەی نازناوەكە پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی، " زۆر دڵخۆشم بەبردنەوەی نازناوی چوارەم لە ئیتالیا، ئێمە گەڕاینەوە، ئەمە ئەو یوڤێنتوسەیە كە من خۆشم دەوێت، ئەمە ئەو تیپەیە كە متمانە و ئەو رۆحیەتەی كە تێیدا هەیە بەرەو ئەو سەركەوتنانەمان دەبات كە ئێمە دەمانەوێت، هەربژین هاوڕێكانم".

دۆن لە كۆتایی پەیامەكەیدا بە زمانی ئیتالی نووسیوویەتی، " فینۆ ئالا فینێ"، بە مانای تاوەكو كۆتایی كە مەبەست لێی یوڤێنتوسە.