پاریس سانجێرمان بەچوار گۆڵی بێبەرامبەر لە مۆنپیلیەی بردەوە و لەپێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە.
لە دەستپێكی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی فەڕەنسا، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مۆنپیلیە ڕووبەڕووی یەكبوونەوە .
پاریس بەئەنجامێكی گەورە و بەچوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەكەی لە مۆنپیلیە بردەوە، گۆڵەكانیش مباپێ دوو گۆڵ و نەیمار و ئیكاردی تۆماریان كرد
پاریس كۆی خاڵەكانی گەیاندە 45 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسیدا مایەوە، مۆنپیلیەش بە 28 خاڵ لەپلەی یانزە دەبینرێت.