لە هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەلاڤێس میوانداری یانەی ریال مەدریدی كرد، كوڕانی مێرنگی ئەگەرچی لەو یارییە زێدانی راهێنەر ئامادەنەبوو، بەهۆی تووشبوونی بە كۆڕۆنا، بەڵام یاریدەدەرەكەی لەسەر هێل بوو بۆ نیشاندانی رێنماییو گۆڕانكارییەكان، یارییەكە بە جۆشو خرۆش و هێرشی هەردوولا دەستی پێكردو ریال توانی گۆلی یەكەم لە رێگای كاسیمرۆ تۆماربكاتو دواتریش لە خولەكی 41 كەریم بنزیما گۆلی دووەمو لە خولەكی 45 هازار گۆلی سێیەم تۆماربكەم.
گێمی دووەم دەستی پێكردەوەو ئەلاڤێس كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجامدا، ئەو گۆڕانكارییە بووە هۆی تۆماركردنی گۆلێك، بەڵام هەرزوو بێ هیوابوون چونكە جارێكی تر بەنزیما توانی گۆلێكی نایابتر لەوەی پێشووی تۆماربكات، ئەوەبوو یارییەكە بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك كۆتایی هات جیاوازیەكەی لەگەڵ ئەتلەتیكۆی پێشەنگ بۆ چوار خاڵ كەمكردەوە.
ڕیال خاڵەكانی گەیاندە 40 خاڵ و لەدووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت بەجیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیكۆی پێشەنگ،ئەلاڤێسیش خاوەنی 18 خاڵە و لە حەڤدەی ڕیزبەندیدایە.