ئەتڵەنتا بەسێ گۆڵی بێبەرامبەر لە میلانی پێشەنگی بردەوە و بەشێوەیەكی كاتی چوە چوارەمی ڕیزبەندی.
لە یاری لوتكەی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، یانەی میلانی پێشەنگ لەیاریگای سانسیرۆ میوانداری یانەی ئەتڵەنتای كرد، هەر لە گێمی یەكەمدا میلان بە خراپی بینراو ئەتڵەنتاش هەر لەو گێمە شكستی نیشانی میلانییەكاندا دوای ئەوەی دوو گۆلی لەو گێمە لە رێگای رۆمێرۆو ئیلیسیچو تۆماركرد.
لە گێمی دووەمدا میلان هەوڵیدا یارییەكە بە ئاراستەیەكی تر بگۆرێت بەڵام بە پێچەوانەوە گۆلێكی تری لە رێگای زاپاتا تۆماركراو بەو ئەنجامە ئەتڵەنتا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكەی بردەوە.
میلان سەرەڕای شكستكەی بە 43 خاڵ لەپێشەنگی خولی ئیتاڵیدا مایەوە، ئەتڵەنتاش خاڵەكانی گەیاندە 36 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی چوە چوارەمی ڕیزبەندی.
لەلایەكی ترەوە یانەی ئینتەر میلانی دووەمی ڕیزبەندی ڕووبەڕووی ئۆدینزی بوەوە، هەرچەندە ئینتەرمیلان هەوڵێكی زۆریدا بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و یاریەكە بەیەكسانی و بەبێ گۆڵ كۆتاییهات.
ئینتەر میلان بە 41 خاڵ لەدووەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت بەجیاوزی دوو خاڵ لەگەڵ میلان،ئۆدینیزیش بە 18 خاڵ لەپلەی چواردەدایە.