ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دانی بەوەدا نا كە پێویستی بەوەبوو لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی نوێ واژۆ بكات، بەڵام لەلایەن كارگێڕیی یانەكەی رەتكراوەتەوە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا بەدەست كەمی بەرگریكارەوە دەناڵێنێت، كە ڤیرجێل ڤان دایك تووشی پێكانێكی درێژخایەن بووە و جۆ گۆمێزیش پێكراوە و جۆیل ماتیپیش زوو زوو تووشی پێكان دەبێت.

یۆرگن كڵۆپ، گوتی "من چیدی منداڵێكی تەمەن 5 ساڵان نیم و ئەگەر ئەوەی داوابكەم بۆم نەكرێت دەست بە گریان بكەم".

راهێنەری ئەڵمانی، هەروەها دەڵێت "زۆرجار لە ژیانمدا ئەوەی ویستوومە بەدەستم نەهێناوە، بۆیە لەسەر ئەوە راهاتووم".

لە بەردەوامی قسەكانیدا، كڵۆپ گوتی "ئێمە باسی بەرگریكارێكی نوێ دەكەین، بەڵێ 100% هاوكاری دەكردین".

راهێنەری رێدز، هەروەها گوتی "رۆژانە زۆر باسی بارودۆخەكە دەكەین، راسپاردە پێشكەش دەكەم، بەڵام ناتوانم پارە خەرج بكەم، ناتوانم ئەو بڕیارانە بدەم، خەڵك هەیە لەو بارەوە بەرپرسیارە، ناتوانم لەجیاتی ئەوان بڕیار بدەم".

كڵۆپ لە بەردەوامی قسەكانیدا، گوتی "ئایا ئێمە زیاتر گۆڵمان دەكرد ئەگەر بەرگریكارێكی نوێمان هەبووایە؟ دڵنیانیم، ئایا لە چەند ساتێكی دیاریكراودا كەمێك سەقامگیریمان پێدەدات؟ لەوانەیە وەڵامەكە بەڵێ بێت.