ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەسعوود ئۆزیل، ناوەڕاستكاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە یانەی فەنەرباهچەی توركیاوە كرد.

ماڵپەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە فەرمی بڵاوكردەوە گرێبەستەكەی ناوەڕاستكاری ئەڵمانی یانەكەیان هەڵوەشاندەوە و دواتریش یانە توركیەكە هەواڵی پەیوەندی كردنی ئەو یاریزانەیان بە یانەكەیان راگەیاند، هەرچەندە تاوەكو ئێستا باس لە ووردەكاری گرێبەستەكە نەكراوە، بەڵام سەرچاوەكان بڵاویان كردووەتەوە و ئەو یاریزانەی مانشافت تاوەكو ساڵی 2024 درێسی یانە توركیەكە لەبەر دەكات.

ئۆزیل لە ساڵی 2013 دوای جێهێشتنی ریزەكانی یانەی ریال مەدرید، پەیوەندی بە ئارسێناڵ كرد، بەڵام لەلایەن میكێل ئارتێتا بەرێوەبەری هونەری یانە ئینگلیزیەكە بە تەواوەتی پشتگوێ خرا و ئەویش ناچار بوو یانەكەی جێبێڵێت.