ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەیڤید بارال، یاریزانی تیپی دووەمی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ بە دراوی بیتكۆین بۆ یانەیەكی دیكە بگوازرێتەوە.

دەیڤید بارالی 37 ساڵان دوای ئەوەی رازی بوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەرناسیۆنال ریال مەدرید لە پلەی دووی ئاستی بی ئیسپانیاوە بكات، بەرامبەر دراوی بیتكۆین مامەلەی ئەنجامدا و بە فەرمی بووە یاریزانی ئەو یانەیە كە بەشێكی زۆری ئەو یانەیە تایبەتە بە تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدرید.

دروای بیتكۆین دراوێكی ئەلیكترۆنیە و تاوەكو ئێستا یانە گەورەكانی جیهان ئامادەنین مامەڵە بەم دراوە بكەن، بەڵام ئەو یانەیە پلە دووی ئیسپانیا دەستپێشخەری كردووە و وەكو یەكەم یانە لە جیهاندا مامەڵە بە دراوەكە دەكات.