ئەمڕۆ لەجامی ئیتاڵیا دێربی میلانۆ بەڕێوەدەچێت و چوار شەممەش یۆڤانتۆس یاری هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە یاری لوتكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا، كاتژمێر 10 و 45 خولەك دێربی شاری میلانۆ لەنێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان بەڕێوەدەچێت.
هەر لەجامی ئیتاڵیا، چوارشەممە كاتژمێر7 و 45 خولەك لازیۆ دەبێتە میوانی ئەتڵەنتا، كاتژمێر 10 و 45 خولەكیش یۆڤانتۆس لەیاریگای خۆی ڕووبەڕووی سپال دەبێتەوە.
لەكۆتا یاری ئەم قۆناغەشدا، پێنج شەممە یانەی ناپۆلی میوانداری یانەی سپیزیدا دەكات.