ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریكاری كارەكانی كەریم بەنزیما ناوی ئەو یانەیەی ئاشكرا كرد كە بەنزیما دەیەوێ دوای رۆیشتنی لە ریال پەیوەندی پێوە بكات.

بریكارەكە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەیەكی فەرەنسی، دەربارەی داهاتووی بەنزیما گوتی: "كەریم دەیەوێت وێستگەی داهاتووی یانەی ئۆڵۆمپیك لیۆنی فەرەنسی بێت، چونكە هەمیشە باسی لیۆنم بۆ دەكات و تەماشای یارییەكانی ئەو یانە فەرەنسییەم بۆ دەكات، چونكە هەمیشە لیۆن لە دڵیدایە".

هەروەها گوتی: "خەونی كەریم ئەوەیە رۆژێك لە رۆژان بۆ ریزەكانی لیۆن بگەڕێتەوە و كاری زۆر گەورە و سەرسوڕهێن لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامبدات و هێمای كاپتنی لە قۆڵی بئاڵێنێت، كە یانەی منداڵیی بەنزیما ".

لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت: "لیۆن هەموو شتێكی هەیە بۆ ئەوەی سەرنجی بەنزیما بۆلای خۆی رابكێشێت، بەڵام كەریم نایەوێ كاتێك بگەڕێتەوە كە تەمەن و توانای جەستەیی یارمەتی نەدات بۆ پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە".

شایانی باسە ماوەی گرێبەستی بەنزیما لە حوزەیرانی 2022 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەسەردەچێت، ئەگەر ریال هەوڵی نوێكردنەوەی بۆندەكەی نەدات ئەوا لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بەهەر یانەیەكی تر هەبێت بیكات.