ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاماده‌كردنی رۆژنامەنوس "دڵشاد سه‌ید عه‌لی" 

ده‌یان ساڵه‌ كێو و ده‌شت و چیاكانی باكوری كوردستان، بونه‌ته‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پیگه‌یاندنی ده‌یان قوتابی نیشتیمان دۆست و خاك پارێز به‌شیوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌كراون به‌ناوهێنانیان دوژمنان چۆكیان ده‌خزێت .

چڵه‌ زه‌یتونه‌كانی عه‌فرین بونه‌ته‌ باشترین قه‌لغان بۆ گه‌نجه‌ ئازاو بویره‌كانی باكوری نیشتیمان، دوژمنان به‌هه‌موو توانان و بوێریانه‌وه‌ ناتوانن یه‌ك چلی زه‌یتونی نیشیمان لیبكه‌نه‌وه‌، بۆهه‌ر هه‌نگاویكیان بۆ داگیركردنی خاكه‌كه‌مان ده‌یان فریشته‌ خۆیان به‌خته‌كه‌ن بۆ پاریزگاری له‌ پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسی گه‌له‌كه‌مان .

گه‌ر سه‌نجیك بده‌ین بۆ ئازایه‌تی و قاره‌مانیتی رۆله‌كانی كۆبانی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌وسه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆماریانكرد، بۆمان ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ گه‌نجانی وڵات پارێزمان هینده‌ به‌ئه‌مه‌ك و قاره‌مانن، هه‌رچی پلانی گلاوی دوژمنان مان هه‌یه‌ له‌بارده‌به‌ن بۆتیكدان و داگیركردنی خاكمان، له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی داگیركه‌ران بۆسه‌ر كۆبانی و سه‌ركه‌وتنی شه‌رڤانه‌، گه‌نجه‌كانمان سه‌لمینه‌ری ئه‌وه‌ن چه‌ن دوژمنانمان به‌هێزبن ناتوانن وره‌و سه‌لیقه‌ی پۆڵاینمان تێك بشكین، وه‌ك چۆن خۆراگری و به‌رخودانی كۆبانی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر دۆژمناندا سه‌د هینده‌ دڵنیان له‌وه‌ی به‌رخودانی عه‌فرین و چله‌ زه‌یتونه‌كانی چاوی دوژمنان كویرده‌كات و سه‌ركه‌وتنیك تۆمار ده‌كات، جیهانی پێ سه‌رسام ده‌كات.

  • 1