ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حزبی شیوعی کوردستان لەدواکۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بڕیاریدا بەشدارنەبێ لەحکومەت و وەک ئۆپۆزسیۆن درێژە بەخەبات وتێکۆشان بدات ، لەگەڵ ئەوەی کە بڕیارێکی لەم جۆرە درەنگ کەوتەوە بەڵام هێشتاش جێی ئومێدی تەواوی خەڵکی پێشکەوتنخوازو دیموکراتخوازە .

٭ حزبمان پێیوایە کە لە 2003وە پڕۆسەی سیاسی لەعیراقدا بە بنبەست گەیشتوەو سەرەڕای بەشبەشێنەی مەرجعی ومەزهەبی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەهەمانکاتددا نەتواندراوە حکومەتێکی دیموکراتی و مەدەنی بنیاتبنرێ و ئەم سیستەمە فیدڕاڵیەش کەبڕیاری لەبارەوە دراوە وەک خۆی کاری پێبکرێ ، بەپێی ئەم تێڕوانینەی حزبمان بێت دەبێ لەهارکات وساتێکدا حکومەتێکی بەهێزی خاوەن بڕیار لەعیڕاقدا بێتە کایەوە .بە سوود وەرگرتن لەم بارودۆخەناهەموارەو ئەم پەرتەوازەیەی ناوماڵی کورد کارلەسەر هەموارکردنەوەی دەستور بکات بەتایبەتی ئەومادەو بڕگانەی کە باس لەپرسی سیستەمی فیدڕاڵی دەکەن لەعیراقدا .وەهەموهەوڵێک بدەن بۆ جێگیر کردنی سیستەمی لامەرکەزیەت لەعیراقدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردن و بێ کاریگەر کردی پەڕلەمان و حکومەتی هەرێم، بۆیە لێرەدا دەبێ بپرسین حزب دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی کامە دەستەڵات کە تەواوی بڕیارە چارەنوسسازەکان لەمەرکەزەوە دەربچن ؟؟

٭حزبی شیوعی کوردستان چ جۆرە ئۆپۆزسیۆنێک دەبێ ؟

ڕەنگە هەندێکمان پێمان وابێ کە حزب تازەبەرەوئۆپۆزسیۆن بوون هەنگاو دەنێ کەئەمەش سەرەتایەکە بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لەبەرنامەی سیاسی حزب . ئێمە دەبێ ئەوەمان لەبارچاو بێ حزبی شیوعی کوردستان بەرلەدروست بونی ئەو هێزو لایەنانەی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانی لەبەری خەڵکو داخوازیەکانی جەماوەربوە بەڵام بەهەستکردن بە هەستیاری قۆناغەکەو بەپشت بەستن بە بیروباوەڕو ئایدۆلۆجیایەک کە پێی وایە بەبێ هەبوی قەوارەیەکی سیاسی دانپێداندراوو ،هۆشیاریێکی هەمەلایەنی تاکەکانی کۆمەڵگەو ،ڕەنگدانەوەی چەمکی دیموکراسی لەسلوکی تاکەکاندا . ئۆپۆزسیۆنێکی توندو تیژ جگەلە زەرەر قازانجێکی ئەوتۆی نابێ ، ئەگەر بەویژدانێکی سیاسیشەوە ئەم قۆناغانە هەڵسەگێنین کە چەند لایەنێکی سیاسی وەک ئۆپۆزسیۆن ئەم کەڵێنە چینایەتیەیان کردە هەوێنێک بۆ خۆسەپاندن ئەوا دەگەینە ئەوباوەڕەی کە جگە لەپاشەکشێ پێکردنی پرسی نەتەویی کورد بونەهۆکارێکیش بۆ پەرتەوازەبونی نێوماڵی کوردی ولەدەستدانی کۆمەڵێک دەستکەوتی نەتەویی وپاشەکشێ پێکردنی پرسی دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان و خستنەچوارچێوەیەکی حزبی کلاسیکی تەواوی ئەودەنگە ناڕازیانە بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی خۆیان بەکاریان هێنان .وە لەهەمانکاتداهەرێمی کوردستانیان خستە قۆناغێکی خاڵی لە ئۆپۆزسیۆنێکی بەبەرنامەو خاوەن سترتیجێکی مەودا درێژ ،بەمەش هەڵێکی باشیان بۆ حزبەکانی دەستەڵات ڕەخساند تا بەپێی بەرژەوەندی خۆیان بڕیاری برسی کردن و تێکشکاندنی هاووڵاتیانی کوردستان بدەن.

بۆیە حزبی شیوعی کوردستان ئەگەربیەوێ هەمان مۆدێلی ئۆپۆزسیۆن بونی ئەولایەنانە دووبارەبکاتەوە وبەبێ پشتبەستن و گەڕانەوە بۆ بەنامەو ئایدۆلۆجی خۆی بکەوێتە ژێر هاشوهوشی شەقام ئەوا لێرەوە من دەڵێم ناتوانێ سەرکەوتوو بێ .

٭بڕیاری کۆنفراس و گۆڕانکاری لەدەستەحزبیەکان و گۆڕینی دەمووچاوەکان بەبەتها نابێتە هۆی پێشکەوتن وئەداکردنێکی سەرکەوتوی ئۆپۆزسیۆنکی چەپ ودیموکراتخواز. ئەگەر لەپاڵ ئەم گۆڕانکاریانەدا حیزب کارلەسەر دروستکردنی کەسێتی کاریگەرو خاوەن فیکری چەپ نەکا.بۆیە ئەرکی لەپێشینە حیزبە هەڵمەتێکی فیکری وهۆشیاری دەستپێبکات لەنێو ڕێزەکانی حزبدا هەرئەندامێکی حیزب لەشوێنی خۆی قائید بێت و بەبەرنامەوفیکرێکی تۆکمە پێشڕەوی خەڵک بکات بۆ داواو داخوازیە ڕەواکانیان ..

ئەگەرحزب ڕەچاوی ئەم خاڵانەی کردبێ پێموایە بڕیارێکی زۆرژیرانەی داوە وە داهاتوش هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە ..

  • 1