ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەلی كار، مافێكی سروشتیە بۆ هەمو ئەو  گەنج و لاوانەی كە توانای ئیشكردنیان هەیە، وەهەربۆیە، ئەركە لەسەر شانی هەر حكومەتێك ئەم هەلە برەخسێنیت بویان تاكو بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن، بەلام هەمو حكومەتێك لە توانای نیە ئەم هەلە بەسووك و ئاسانی بگەیێنیتە دەست ئیشكەران، چونكە وەك ئەم جورە حكومەتە بیر لە و رەوشە ناكاتەوە لەبەر بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی و دەسەلاتداران، وەهەر بۆیە دەبینین لەم لاو ولەو لا دەست دەكرێ بەخۆپیشاندان بۆ داوا كردنی كارو دامەزراندن لەدام و دەزگاكانی میری، وەزور جار بەتوندو تیژی  وەلام دەدرێتەوە.

لەلایەكی تر زۆر جار گوێ بیستی ئەوەدەبین كە حكومەت ئەوەندە هەزار یان ئەوەندە ملیونە هەلی كار دەرەخسێنی بۆ هێور كردنەوەی قینی داواكاران بەبێ پلانێكی زانستی دارێژراو كەبەهیچ شێوەیەك ناتوانی جێبەجێی بكات . گەر بێینە سەر بارو رەوشی هەرێمی كوردستان هیچ  پلانێك نیە بۆ چارەسەركردنی ئەوبێ ئیشەی كەلەو هەرێمە دا بەدی دەكرێت وەتەشەنەی كردوە وە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاو بنێ لە پێناو جاككردنی رەوشی هاولاتیان وەپەرلەمانیش بۆی هەیە ئەو ئەركە پیروزە لە هەمو دانیشتەكانی خۆی بجولێنیت وەپروژە ئامادە بكات وبەدواداچونی بۆ بكات وەهانی حكومەت بدات بۆ جێبەجێ كردنی.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێ ئێشی تیشك دەخەمە سەر چەند خالێك  كە حكومەت پێویستە كاری لەسەر بكات بەتایبەتی  ئیستا لەو وەزعە ئالۆزەی ئیستا كە حكومەت ومیللەت پیادەروا:

1-كەرتی پیشە سازی/

-دروست كردنی جۆرەها كارگە و كارخانە كە بۆی هەیە بە هەزاران هەزار كرێكار ئیشی تیا بكات، چونكە ئیستا هیچ لەم شتانە رەچاو ناكرێ وئەوەی هەشبو فروشران ولەناو چوون. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی نەهێشتنی كریكارو فەرمانبەرانی بن دیوار كە گەلێ زۆرن.

-هاندانی هاولاتیان بۆ وەبەرهینانی جۆرەها كەل و پەل بەیارمەتی حكومەت كە ئەمەش بەهەزاران كەس دەتوانن سوودمەندبن.

-دابینكردنی بیمەی كۆمەلایەتی وتەندروستی بۆ هەموو كرێكارو فەرمانبەرانی فەرمانگە گشتییەكان وەتایبەتییەكان وتێكەڵاو .

2- كەرتی كشتوكالی / وەك دەزانین رەوشی كشتوكال لە هەرێمی كوردستان زۆر خراپ وئالوزە لەبەر ئەوەی بەرهەمی جوتیاران هیچ بەهایەكی نیە چونكە حكومەت هیچ یارمەتی  جوتیاران نادات لەلایەك وەلەلایەكی تریش هاوردەی  بەروبوومی كشتوكالی دەرەوە زەرەرو زیانێكی زوری بە جوتیاران  داوە، وە بۆ چارەسەركردنی  ئەم وەزعە نالەبارە پیویستە حكومەت هەنگاو بنێ بۆ:

-یارمەتیدانی جوتیار بۆ وەبەرهینانی جۆرها بەرهەمی كشتوكالی وەپیدانی پێشینەو داو دەرمان وپەێن وهەموو پێداویستەكانی كشتوكالی وەكۆنترول كردنی نرخ كەلەگەل وەرزەكان بگونجێت.

-رێگرتن لە هاوردە كردنی بەهەمی كشتوكالی لە دەرەوە، چونكە ئەگەر خالی سەرەوە جێبەجی بكریت بەرهەمەكانی خومان زیاد لە پێویست دەبێت.

-دروستكردنی كارگەی گەورە لە چەند جێگایەكی هەریم بۆ دروست كردنی بەرهەمی كشتوكالی وەك دۆشاوی تەماتە وترێ وهەنار وشتی تر وەبەقوتی كردنی هەمو جۆرە بەرهەمێك كە لە كوردستان هەیە.

- رێكخستنی پرۆژەی گەورەی كشتوكالی لە سەر ئەرزەكانی میری كە هێچ بەرهەمێكیان نیە وە بۆی هەیە بە هەزاران جوتیار كاری تیا بكات .

-كردنەوەی عەلوەی گەورە لە هەمو شارو شاروچكەكان وەئەوەی هەشە زیاد بكرێت وەلە ژێر جاودێری حكومەت بیت بە تایبەتی نرخ دانان.

-كردنەوەی رێگاوبان بۆ ئاسان  كردنی گواستنەوەی بەرو بوومی جوتیاران بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

-بۆ دابین كردنی ئاو پێویستە حكومەت هەنگاو  بنێت بۆ كردنەوەی چەند پرۆژەیەكی ئاودان، ئەویش بەدروست كردنی جۆرەها بەنداوی گەورە وبچوك لەسەر روبارەكان ودۆلەكان بۆ كۆنترول كردنی ئاو كە بە هەدەر نەچێت.

3-كەرتی تەندروستی / دیسان هاولاتی مافی خۆیەتی كە بەتەندروستیەكی باش بژیت  وەحكومەت هەنگاو بنێ بۆ:

-دروست كردنی نەخوشخانەی گەورەی میری لە هەمو شاروچكەكانی هەرێم وەسەنتەری تەندروستی لە هەمو گوندەكان كە بۆی هەیە بە هەزاران دەرچوانی تەندروستی كاری تیا بكەن.

-هاوردەكردنی جۆرەها ئامێری پێشكەوتووی تەندروستی كەهاولاتی بتوانی سوودی لی وەربگریت بەبێ بەرامبەر.

-كۆنترول كردنی نەخۆشخانە تایبەتییەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی كەم دەرامەت بكەن.

 

 4- كەرتی پەروەردە / پەروەردەی ئێمە گەر بەڕاوردی بكەین لەگەل ولاتە پێشكەوتوەكانی دونیا زۆر لە دواوەیە، وەبَو ئەوەی بگەینە ئاستی ئەم ولاتانە پێویستە حكومەت بیر بكاتەوە لە :

-تاكو ئیستا لە زۆر جێگا دەوامی دووجاری هەیە لە قوتابخانەكان وەپێویستە حكومەت دەست بكات بە دروست كردنی قوتابخانەی هاوچەرخ لە هەمو شارو شاروچكەكان وگوندەكانی كوردستان وەهەموو پێداویستیەكان دابین بكات.

-خوێندنی ئیجباری بكاتە مەرجێك بەسەر خێزانەكان.

-دابین كردنی ماموستا بەگوێرەی پێویست.

-بایەخ دان بە پروگرامەكانی خوێندن هەر لە سەرەتاوە تا دەگاتە دوا قوناغ.

ئەمەو دەیەها كەرت و خزمەتگوزاری تر كە لە سەر حكومەت ئەركە بۆ جێبەجێ كردنیان.