ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نزيكبونه‌وه‌ى تره‌پ له‌ ئێران و پێداگرى بۆ مفاوه‌زات له‌گه‌ل رۆحانى . دروخستنه‌وه‌ى پۆڵتن / هه‌ڵۆ سپيه‌كه‌ى كۆشكى سپى . لێدان له‌ كۆمپانياى ئارامكۆى سعوديه‌ . رێگرى توركيا بۆ چونه‌ ناو خاكى سوريا و دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام . كوشتنى كورى ئوسامه‌ بنلادن و .. چه‌ندين روداوى له‌و جۆره‌ى ئه‌مه‌ريكا و تره‌مپ به‌ ده‌سكه‌وتى ده‌زانن . وه‌ره‌قه‌يه‌كى سياسى شموليه‌ . له‌ كۆمپانياى ئارامكۆى سعوديه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت و سه‌رجه‌م ولاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م دوريان و بيركردنه‌وه‌ له‌ كاريگه‌رى ئه‌و روداوه‌ . به‌ ديوێكدا ئه‌مه‌ريكا به‌ره‌يه‌ك دژى ئێران رێكده‌خات و ئه‌و كه‌يسه‌ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵتى ده‌نێرێت . مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى عێراق و دوباره‌ دروستكردنه‌وه‌ى ديوارێك به‌روى شه‌پۆلى شۆرشى شيعه‌ى ئيران و لاوازكردنى هه‌يمه‌نه‌ى ده‌سه‌لات و كلتور هونه‌ر وپيشه‌سازى و ... زۆر شتى ئيران . به‌لام كاتێك چاودێرى بازارى كاڵا و پيشه‌سازى نه‌وت به‌تايبه‌تى . ده‌بينين نه‌وت به‌جۆرێك هه‌نگاو ده‌نێت . ره‌نگه‌ له‌ سالى 991 وه‌ ئه‌و خێراييه‌ى به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ نه‌بينيوه‌ . لێره‌وه‌ جۆرى بيركردنه‌وه‌كان ده‌گۆرێت . واته‌ كاريگه‌رى ئابورى له‌سه‌ر روداوه‌كان ئاراسته‌ى ئه‌نجام ده‌كۆرێت . بۆچونێكى ترمان پێ ده‌به‌خشێت . وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ئه‌و بابه‌ته‌ به‌هه‌ر لايه‌كدا بكه‌وێت ئه‌مه‌ريكا سودمه‌نده‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى . ئيرانيش زه‌ره‌رمه‌ندى يه‌كه‌م .. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا سعوديه‌ى ناچارى ئه‌و سيناريۆ سياسيه‌ كردبێت . سعوديه‌كان خوێندنه‌وه‌يه‌كى دروستيان بۆ روداوه‌كه‌ هه‌بوه‌ و نيوه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتيان بۆ بازاره‌كانى جيهان كه‌مكرده‌وه‌ . ئه‌مه‌ش خواستى نه‌وتى به‌رزكرده‌وه‌ . واته‌ قۆناغى دواى روداوه‌كه‌ نرخى نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و رێ له‌ ئێران ده‌گيرێت به‌نرخى به‌رز نه‌وته‌كه‌ى بفرۆشێت و سعوديه‌ش له‌م سه‌ره‌تاى زستانه‌دا زۆرترين گرێبه‌ستى نه‌وت فرۆشتن له‌گه‌ل ولاتانى ناوچه‌كه‌ ئيمزا ده‌كات . ئێرانيه‌كان هه‌ستيان به‌م بۆسه‌ سياسى و ئابوريه‌ى ئه‌مه‌ريكا كردوه‌ . هه‌ر بۆيه‌ به‌په‌له‌ رۆحانى گه‌يشته‌ ئه‌نكه‌ره‌و داواى له‌ پۆتينيش كرد به‌شدارى لوتكه‌ى ئه‌و سێ ولاته‌ بێت . ئيران هيچ چاره‌سه‌رى نه‌ما ناچاره‌ په‌نا بۆ به‌ره‌يه‌ك به‌رێت له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌ويش هه‌موى ته‌نازولاته‌ بۆ توركيا . يان ده‌بێت مل بدات بۆ خواسته‌كانى تره‌مپ و ئه‌مه‌ريكا ..

  • 1