ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێكەوتی 9/9/2019 لەبارەگای كۆمیتەی پارێزگای كەروكوكی حزبی شیوعی كوردستان ،كۆبونەوەی حزبە كوردستانیەكانی شاری كەركوك ئەنجامدرا ،كۆمەڵەخاڵێك خرانە بەردەم كۆبونەوەكەوهەڵوێستی حزب و لایەنەسیاسیەكوردستایەكان لەبارەی بەژداری كردنمان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و پێكهێنانی یەك لیستی ، بەبەشداری سەرجەم حزب و لایەنە كوردستانیەكان .بە حوكمی ئەوەی كۆبونەوەكە لەبارەگای حزبی شیوعی كردستان بوو ، پەیوەندیەكی تەلە فۆنی لەنێوان سكرتێری كۆمیتەی پارێزگای حزبی شیوعی و دكتورمحمد خورشید بەرپرسسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا لەوەڵامدا دكتورمحمد گوتی : ئێمە لەگەڵ یەك لیستین و بەشداری دەكەین لەولیستەدا لەكۆبونەوەكە دا ئەم هەڵوێستەی پارتی دیموكرات باسكراو جێگەی خۆشحاڵی هەمولایەنەكان بوو.دوای گفتوگۆیەكی چڕو پڕلەنیِوان حزبە كوردستاینەكاندا ،گەیشتین بەوەی هەمومان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك بكەین ناوی لیستەكەشمان نا (كەركوكی كوردستانی ) ئەم هەواڵە لەناوەندەكانی سیاسی ناخۆیی هەرێمی كوردستان و عیراقد ا دەنگدانەوە باشی هەبو جا بەهەردوودیوەكەدا قسەی باش و قسەی خراپیشی لەسەركرا. 

ئەوەی گرنگە خەڵكی كەركوك بەگرنگیەوە لە هەوڵوێستی حزبەكان دەڕوانن ، لەناوەندەكۆۆمەلایەتیەكانیشداگفتوگوی لەبارەوە كرا .بەڵام ترسێك لەلای خەڵك هەیە ودەڵێن حزبە كوردستانیەكان لەئەزمونە پڕهەڵەو نشێوەكانیاندا كەڵكیان وەرنەگرتووە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی وەكوساڵانی ڕابردو پارچە پارچەیان بكات لەیەك لیستیەوە بنەوە بەچەند لیستێك .ئەم تێڕوانینەی خەڵك لەبڕوانەبونە وەیە بەحزبەكان .

ئەوەی گرنگە هەموحزبە كوردستانیەكان ئەو ڕاستیە بزانین ئەوەی سەرمان دەخات و دۆخە لە دەست چووەكەی كەركوكمان بۆدەگێڕێتەوە بەشداریكردنمانە پێكەوە لە(لیستی كەركوكی كوردستانی) بڕیا ری كۆبونەوەكە ئەوەبوو دەرگای لیستەكە كراوەبێت هەرحزبێكی تربیەوێت دەتوانێ‌ بێتە ناولیستەكەوە. تەناها نەوەی نوێ‌ بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد.هەروە ها هاوپەیمانی دیموكراتی كوردستان لەكۆبونەوەكەدا ئامادەبون .بەڵام گوتیان خۆمان یەكلایی نەكردۆتەوە 

بەیەك لیستی یان دوولیستی كورد بەشداری بكات بۆیە ئەوانیش ئیمزای كۆبونەوەكەیان نەكرد چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتی خۆیان بون بەهیواین هەمومان لەولیستەكۆبینەوە.

  • 1