ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بۆچی راپه‌ڕینی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ی عێراق به‌ شۆڕشی برسیه‌كان ناوده‌برێت؟

ئه‌و ژماره‌ و ئامارانه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌...

*  3 ملیۆن و 400 هه‌زار عێراقی ئاواره‌ی 64 وڵاتی جیهانن

* 4 ملیۆن و 100 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی ئاواره‌ی ناوخۆی وڵاتن

*1 ملیۆنێك و 700 هه‌زار هاووڵاتی له‌ كه‌مپه‌كان و له‌ناو خێوه‌تدا ده‌ژین

* 5 ملیۆن و 600 هه‌زار منداڵ بێسه‌رپه‌رشتن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان مانگێك بۆ 17 ساڵدایه‌

* 2 ملیۆن بێوه‌ژن ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 - 52 ساڵیدایه‌

* 6 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی نه‌خوێنده‌وارن و به‌غداو به‌سره‌و ئه‌نبارو نه‌جه‌ف و واست پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌

* له‌ 31% هاووڵاتیان بێكارن، ئه‌نبار و موسه‌ناو دیاله‌و بابل و كه‌ربه‌لا و نه‌ینه‌وا له‌ ریزی پێشه‌وه‌ن

* له‌ 35% ی عێراقیه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و داهاتی خێزان كه‌متر له‌ 5 دۆلاره‌ له‌ رۆژێكدا

* له‌ 6% ی گه‌نجان ئالوده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانن و زیاترینیان له‌ به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و دیاله‌ و واست و بابلن

* له‌ 9% ی منداڵان كارده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌خوار 15 ساڵیدایه‌

* 35 جۆر نه‌خۆشی و په‌تای مه‌ترسیداری وه‌كو كۆلیرا و ئیفلیجی منداڵان و ڤایرۆسی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام روو له‌ زیادبوونن

*13 هه‌زارو 328 كارگه‌و دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌كاركه‌وتوون

* رووبه‌ری زه‌وی كشتوكاڵیی له‌ 48 ملیۆن دۆنمه‌وه‌ كه‌میكردووه‌و بووه‌ته‌ 12 ملیۆن دۆنم

* له‌ 75% خۆراك له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت و به‌رهه‌می ناوخۆیی بێبایه‌خ كراوه‌

* له‌كۆی 14 هه‌زار و 658 باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌، 9 هه‌زاریان كۆنن و به‌ كه‌ڵكی خوێندن نایه‌ن و 800 قوتابخانه‌ خانووه‌كانیان له‌ قوڕ دروستكراوه‌و عێراق پێویستی به‌ 11 هه‌زار قوتابخانه‌ی نوێ هه‌یه‌

* عێراق به‌ بڕی 124 ملیار دۆلار قه‌رزاری 29 وڵاته‌

* داهاتی عێراق له‌ ساڵی 2003 - 2016 له‌ فرۆشتنی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی تر و كۆمه‌ك و هاوكاری وڵاتان گه‌یشتۆته‌ هه‌زار ملیار دۆلارو ئه‌مه‌ش حاڵی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی.

 

سه‌رچاوه‌

‏Human Rights Watches Organization

  • 1