ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

14 شوباتی هەموو ساڵێك لە سەرانسەری جیهان بە ڕۆژی خۆشەویستی دیاری كراوە كە ناویان لێ ناوە (ڤالانتاین) هەرچەندە ئەم ناوە مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی ڕابردوو وە بەتایبەتیش بۆ بەسەردەمی ڕۆمانیەكان.

بەكورتیەكەی ئیتر ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی خۆشەویستی داناوە، كەخۆی لە بنەڕەتدا بەدیاریكردنی ئەم ڕۆژە بۆ خۆشەویستی شتێكی زۆر بێكەڵكە و هیچ مانایەكی ئەوتۆ نابەخشێت، چوونكە دەبێت خۆشەویستی هەمووڕۆژێك لەنێو دڵی مڕۆڤەكان زیندو بێت و هیچ كاتێك خۆشەویستی خۆیان بۆ یەكتری لەدەست نەدەن بەتایبەتیش خۆشەویستی نێوان( كچ و كوڕ) كە بە خۆشەویستیەكی گرنگ دادەنرێت كە لە پاشان ئەم خۆشەویستیە دەچێتە قۆناغی هاوسەرگیری و پێك هێنانی ژیانێكی نوێوە، نەك خۆشەویستیەك لەسەر بنەمای كات بەسەر بردن و ڕابوارادن درووست بێت كە ئەوەش كۆتاییەكەی بە دڵشكانی هەردولا كۆتایی دێت، ئەگەر چی لەم ڕۆژەدا كە پێی دەگوترێت ڕۆژی خۆشەویستی دەبینین عاشقە درۆزنەكان واتە ئەو عاشقانەی داهاتوویان بە دابڕان و چەندین ناخۆشی دیكە كۆتایی دێت بەهۆی ئەوەی بنچینەی خۆشەویستیەكەیان لەسەر درۆ شتی ڕووكەشی درووست كردوە كە ئەمەش هەرزوو ئەم خۆشەویستیە تووشی پووكانەوە دەبێت بەڵام بۆ هەڵخەلەتاندنی خۆیان هەڵدەستن لەم ڕۆژەدا بە پێشكەشكردنی گوڵ و دیاری چەندین قسەی بریق وباقی دیكە كە كۆتایی ئەو قسانە هەمووی دەبێتە لێك دابران و هیچی دیكە...

بەڵام عاشقە ڕاستەقینەكان گاڵتەیان بەم ڕۆژە دێت چوونكە لەلای ئەوانە بنچینەی خۆشەویستیەكەیان لەسەر كۆمەڵێك پرەنسیبی ڕاستگۆیانە درووست بووە كە هەتاوەكو مردن پەیمان بەیەكتری دەدەن لەگەڵ خۆشەویستیەكەیان ڕاستگۆو بن و هیچ كاتێك خیانەت لەیەكتری نەكەن و لە دەرئەنجامیشدا بەهۆی ئەو خۆشەویستیە پاكەیان كە درووستیان كردوە لە كۆتاییەكەیشیدا دەبنە خێزانێكی بەختەوەر و ئیتر هەموو ڕۆژێكیان بەخۆشەویستی و گوڵ و دیاری چەندین قسەی خۆشەویستانە دەڕازێننەوە بۆ یەكتر كە ئیتر پێویستیان بەهیچ ڕۆژێكی دیاری كراو نابێت بۆ خۆشەویستی بەڵكو ئەوانە لە بنەڕەتدا هەموو ڕۆژێكیان بەخۆشەویستی بەڕێ دەكەن.

  • 1