ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینی: مەغدید حاجی

وڵاتی چینی سۆسیالیست کە ژمارەی دانیشتوانی ملیارێک و چوارسەد ملیۆن ئادەمیزادە،بەدەیان نەتەوەو ئاین و ئاینزاوبەملیۆنان بێئاینیشی لەخۆگرتووە.بێ کێشەو ململانێ و شەڕی ناوخۆ دەژین و هەموو کاردەکەن وبەرهەمدەهێنن،جگە لەمنداڵ و پیرو پەککەوتە ئەمانیش بە چاکی بەخێودەکرێن وچاودێری دەکرێن.

چین کە بەڵای نەفرەتی( کۆرۆنا) رووی تێکردوە، یان بۆی دروستکراوە،توانی بۆ دژایەتی کردنی ئەم بەڵایە لە ماوەی تەنیا نۆ ڕۆژدا نەخۆشخانەیەکی هەزار قەرەوێلەیی دروستبکات،دڵنیام دوای ماوەیەکی کەم بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا زاڵدەبێت و ئەو گەمارۆ ئابووری و گەشتیاریە گەورەیەی لەسەر لادەکەوێت ونەیارانی سیستەم و ئایدیۆلۆژیای کۆمەنیستیش پیلان و پلان و مەرام و ئامانجەکانیان نایتەدی، کە خەون بە رووخانی ئابووی چین دەبینن. ئەو نەیارانەی کە تاکو دە پانزە ساڵ پێش ئێستا بە چین یان دەووت: (چینی لە برسان مردوو..یان چینییەکان لە برسان دەمرن)!!!

بەڵام کە ئابووری چین بووە دووەمین بەهێزترین ئابووری لە جیهاندا و کاڵای بازرگانی چین گەیشتە هەموو کیشوەرەکان بە وڵاتە پێشکەوتووە کانیشەوەو رکابەری لەگەل ئابووری وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا دەکرد..

ئەمجارە نەیارە ئایدیۆلۆژییەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵک و جیهان دەتۆقێنن و دەیانەوێ لە وڵاتی چینیان دووربخەنەوەو شکست بە ئابووری چین بهێنن.

کام ڤایرۆس مەترسیدارو کوشندە ترە،ئەوەی لە چین بڵاوبۆتەوە، یان بڵاوکراوەتەوە(کۆرۆنا)؟ یان ڤایرۆسی ئیمپریالیزمی ئەمریکاو هەردو رژێمی ئێران و تورکیاو قاعیدەو داعش و ماعش.. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقیا تاکویەمەن و ئەفغانستان..، کە بریتییە لە شەڕی ناوخۆو هەرێمی و نێو دەوڵەتی تەنیا لە پێناوی بەرژەوەندییە ئابووری و فراوانخوازیەکانی خۆیان..بۆتە هۆی کوژران و برینداربوون و پەککەوتە بوونی بەسەدان هەزارکەسی سڤیل و بێتاوان، جگە لە شەرکەرو بەکرێگیراوان.هەروا بە ملیۆنان خەڵکی سڤیل ئاوارەبوون، بەسەدان و هەزاران شارو گوندو شارۆچکە وێران و خاپووربوون..کاریگەری ڤایرۆسەکەش تاکو ئەم ساتە بەردەوامەو ئاسۆی چارەسەرو بنبڕکردنیشی دیارنییە!!

کۆماری چینی میللی دەست لە کاروباری هیچ وڵاتێک وەرنادات و خەریکی پێشخستنی زانست و ئابوورییە، بە سەدان هەزار بازرگانی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی دنیاش بە ئارامی هاتوچۆی چینیان دەکرد بۆ مەبەستی بازرگانی و بۆ سوودی هاوبەشی هەمو لایەک. واتا ئابووری چین تەنیا سوودی بۆ چینیەکان نەبوو، بەڵکو بۆ ئابووری زۆر لە وڵاتان بەسوود بوو،هەرواش دەمینێتەوە.

بێگومان سیستەمی سەرمایەداری بە تایبەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکاو نۆکەرانی چاویان بەم پێشکەوتنەی سیستەم و ئابووری چین هەڵنایەت، هیچ دوور نییە ئەم ڤایرۆسەشیان بۆی دروست کردبێت، تاکو وەکو چەکێکی کاریگەر لە پێناوی لاوازکردنی ئابووری چین بەکاری بێنن، یان بەکاریان هێنا..بۆ چەواشەکردن و پڕۆپاەندەش دەڵێن هاوکاری چین دەکەین بۆ لەناو بردنی ئەم ڤایرۆسە!!!

دڵنیام لە کۆتاییدا چینی مەزن سەردەکەوێت و (کۆرۆنا) ش لە گۆڕدەنێت.

  • 1