ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەوەتەنها پرسیاری من نییە ، بەڵكو پرسیاری ئەو هەموو موچە خۆرەی  هەرێمی كوردستانە كە لە ساڵی 2014 تاكو ئێستا ڕووبەڕووی ئەم كێشەیە بونەتەوەو  وەكوخۆی ماوەتەوەو چارەسەر نەكراوە .. ئێتر نازانرێت حكومەت خۆی نایەوێت  ئەم كێشەیە چارەسەر بكالت یاخود شتی دێكە هەن كە بونەتە لەمپەر لە بەرامبەر  كۆتایە هێنانی .

خۆی دەبێت راستییەكانی ئەم كێشەیە بۆ ڕای گشتی وشەقام بخرێتە ڕوو وچیتر هەندێك پاساو هەیە نەهێندرێتەوە وەك ئەوەی كە قەیرانی داراییە یاخود بەغدا پارە نانێرێت  یاخود باری دارایی  هەرێم بە قوناغێكی سەختدا دەڕوات  ، چونكە ئەم هەمووپاساوانە ئەو كێشەیە چارەسەر ناكات بگرە قوڵتری دەكات  ودەبێتە هۆی نەمانی  متمانە لەنێوان حكومەتی هەرێم وهاوڵاتییان ، جا بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم خۆی لە نهێنی وشاراوەكانی ئەم كێشەیە دەربازبكات دەبێت  هەموو راستیەكان بۆ میللەت بخاتە ڕوو ، راستییەك كە هاوڵاتی قەناعەتی پێبكات  ، نەك هەر  ڕۆژێك پاساوێك بهێنێتەوە  یاخود  گوێ‌ خۆی گەڕ بكات ئەویش بۆ ئەوەی موچە نەدات یاخود  بە شێوازێك بیدا تكە لەموچەیی دەربچێت وببێت بەخێر وسەدەقە.

لەگەڵ هاتنی پەتای كورونا نرخی نەوت گەیشتە ئاستێك كە بڕە پارەیەكی زۆر كەمی دەكرد كەكاریكەری لە سەر باری ئابوری عێراق دروستكرد چونكە عێراق بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە ، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی عێراق نەیهێڵا فەرمانبەرانی بێ‌ موچە بن ولەكاتی خۆیدا دابەشی كرد نەك وەكوحكومەتی هەرێم كە لە گەڵ هاتنی ئەوپەتایەتاكوئێستا موچە وسێ‌ چارەك موچەی دابەشكردووە ئەویش هی كەی ، هی پێش هاتنی ئەوپەتایە واتا مانگەكانی 1 و2 ی 2020.

ئەوەی مەبەستمە لێرەدا باسی بكەم ئازار ومەینەتیی ئەو خەڵكەی هەرێمی كوردستانە بەدەست نەدان ودابەشنەكردنی موچەوە . خۆی راستە پەیاتی كورونا تا رادەیەك هەیە، بەڵام حكومەتی هەرێم لە بەرئەوەی موچەنەدات یاخود  دوای بخات پاساوی ئەوە دێنێتەوە كەوەزعەكە لە بار نییەوپەتاكە تەشەنەی كردووە و مەترسی دروست كردووە  هەر بۆیەش ئەوەی كردۆتەمەهانە بۆ ئەوەی موچەدابەش نەكات ، دابەش نەكردنی موچەش تەنها كاریگەری لەموچە خۆران دروست نەكردووە ، ئەوكاریگەریشی لە سەر بازارو كاروكاسبی هاوڵاتیان بە تەواوەتی دروست كردووە.

ڕۆژانێك  پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا بو ، حكومەتی موچەی هەرچەندی بە پاشەكەوەتەوە بو بەڵام لەكاتی خۆی دەیدا و زۆر كەم دوا دەكەوت ، بەڵام ئێستا هیچ نەماوە ، شەری داعش نەما تاكو بڵی پێشمەرگە لە شەڕدایە با موچەی بۆ بنێرم ، قوتابخانە داخراوە ومامۆستا لەماڵەوەیە ، زۆرینەی فەرمانبەران لەماڵەوەن ، ئەویش ئەم هەلەی قۆستۆتەوە وموچە نادات ، ئەوەی من دەمەوێت لێرەدا باسی بكەم تەنها هاندانێكە بۆ چینی موچە خۆران بۆ پرسیار كردن لەدواكەوتی موچەكانیان ونەدانیان بۆ ئەوەی بزانن راستە پارەو داهات نییەو بەش ناكات یاخود حكومەت بە ئەنقەست موچەنەدات .

باشە گریمان حكومەتی عێراق پارە نانێرێت ، بەڵام ئەو هەموو داهاتەی كە دەكەوێتە دەست هەرێمی كوردستان ، داهاتی ناوخۆ ، خاڵەسنورییەكان ، باشە ئەم هەمووپارەیە چی لێدێت . حكومەتی هەرێم ئەمانەی هەموو هەیە وشاراوەش نییە كەچی جاوەڕوانی بەغدا دەكات تاكو پارەی بۆ بنێرَت وموچەدابەش بكات ، ئەی ئەگەرئەمانەی نەبوایەدەبێ‌ چی بكردابایە ، ئەوەشی بوەتە ئامراز بۆ نەدانی موچە لەم قۆناغە سەختەدا بێدەنگی خەڵكە ، تاكو خەڵك ، بەتایبەت چینی موچەخۆران بێدەنگ بن ئەوەندە حكومەت زیاتر خۆی لەدابەشكردنی موچە بەدوور دەگرێت . باشە بۆجی بەغدا پارەی هەیە .. هەرێم پارەی نییە .. ئەگەر پارەی هەیە ئەی موچە بۆ دوادەخات ودابەشی ناكات .

  • 1