ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سیستەمی سیاسی گەر بەرنامەوستراتیژو ئامانجی دیاری کراوی خۆی هەبێت ،دەتوانێت لەماوەیەکی دیاری کراودا کار لەسەر بوژانەوەی سیستەمی پەروەردەی وڵاتەکەی بکات ،بەجۆرێک، تاکە تاکەی خەڵک بەڕونی هەست بەو گۆڕانکاریە بکات و کۆمەڵگە لە قۆناغێکەوە ئاراستە بکات بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتوتر لە قۆناغی پێش خۆی ،نموونەی زۆر هەن لەو وڵاتانەی لەسەردەمانێکدا لەجەنگە جیاوازەکانی جیهاندا وڵاتەکەیان توشی کاوڵکاری و دابەش بوون هاتبوون ،سیستەمی پەروەردەشیان تا ئاستێک لەبەر یەک هەڵوەشابۆوە، بەڵام چونکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەسیاسی و پەروەردەییەکانی خۆیان، خاوەن پلان و بەرنامە و ئامانجی دیاریکراوی خۆیان بوون هەڵسانەوە، سەرپێی خۆیان ، بەجۆرێک ئەمڕۆکە ، نەک وڵاتەکەی خۆیان ئاوەدان و بوژاندۆتەوە ، بەڵکو بەشێک لە وڵاتانیش دیانەوەی ئەزموونی ئەوان تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستی ئەوان ،نموونەش هەریەک لە وڵاتانی یابان لە کیشوەری ئاسیاو، ئەڵمانیا لە کیشوەری ئەوروپا ،کە چۆن لە جەنگە جیهانیەکان تووشی شکان و وێران کاری بوون،بەڵام بە پلانی پەروەردەیەکی ساخلەم وتەندرووست ، ئەمڕۆکە بونەتە دوو وڵات کە سیستمەکەیان هەوڵی کۆپی کردنی دەدرێت،لە زۆر جێگە ..

ئەڵمانیا لەگەڵ ئەوەی لەجەنگی جیهانی دووەمدا توشی گلان هات ، وڵاتەکەشی دابەش بوو بوو بۆ دوو هەرێم ، یان دوو وڵات بەناوی ئەڵمانیای رۆژهەڵات و ئەڵمانیای رۆژئاوا ،بەڵام توانیان لەبواری پەروەردەو ئاوەدان کردنەوەو دا ، تەکانێکی وا بدەن ئەمڕۆکە جیهان تووشی سەرسامی بکەن ، نەوەیەک پەروەردە بکەن لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا وڵاتەکەیان بکەنە بەناگەیەک ،هەموو مرۆڤە لێقەوماوەکانی دونیا پەنای بۆ بەرن ،بەجۆرێک ئێستا بۆتە گەورەترین وڵاتی ئەوروپی بۆ وەرگرتنی پەنابەر،لەبواری پێشخستنی تەکنەلۆجیا ودەستی ئاوەدان کردنەوەدا، کاڵای ئەڵمانی هەموو کونجێکی دونیا بتەنێ ..

بەجۆرێک ساڵانە چەندین خول لەسەر ئاستی جیهان بکەنەوە بۆ وڵاتانی نامی ،بۆ پەروەردە کردن و ڕاهێنانی مامۆستاو رابەری پەروەردەیی .. بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی خۆیانیش کار لەسەر سڕینەوەی ئاسەواری دوو ئەلمانیایی وسڕکردنی تاهەتای عەقڵی نازیزم بکەن ،بەجۆرێک ئەمڕۆکە ئەڵمانیا بۆتە گەورەترین وڵاتی ئەوروپای کە پێشوازی لە پەنابەران و مافی مرۆڤ بکات ، ئەمە ئەگەر پلانی درێژخایەن و کورت خایەنی پەروەردەیی و سەرکردەی کاریزمایی پەروەردەکار نەبێت چی یە ؟ بۆ وڵاتێکی وەک یابانیش لە کیشوەری ئاسیادا لەجەنگێ جیهانی دوەمدا، هەر یەک لەکارەساتی هێرۆشیماو ناکازاکی وڵاتەکەی بە جۆرێک وێرانکرد، تەنانەت سەرتاپای وڵاتەکەش توشی داگیرکاری ئامریکاو هاوپەیمانەکانی بوونەوە ،بەڵام بڕیاری گەورەی سەرکردەکانیان وای کرد یابان ،یابانی ئێستا بێت ،بەجۆرێک کاڵاو پەروەردەی یابانی ستانداردی جیهانی وەرگرتوە،هەر کاڵایەک و کەرستەیەکی یابانی گەر بڵێن یابانی یە، یان لۆگۆی ئەو وڵاتەی لەسەر بێت ، ئەوە ئەو پەڕی دڵنیای ئەدات بەکڕیارەکانی .ئەمە هەموو کارو هەنگاوانە دەگەرێتەوە بۆ کرۆکی یەک بابەت ،ئەویش مەسەلەی پەروەردەیە، پەروەردەیان بە جۆرێک ریکخستوە ،کە بەرهەم بەدوای بەرهەم پێشکەش دەکەن ،داهێنان دوای داهێنان دەخەنەوە ،دەرگای داهێنانیان بۆ ئەندامانی ناوخۆی وڵاتەکەیان لەسەر پشتە ، پەروەردەییان بەجۆرێک ڕێکخستوە ،یان بڵێم بەجۆرێک ئاراستەی دەکەن تواناکانی تاک دەدۆزنەوە ، لەهەمان کات دا لۆژیکی شەڕو ململانێ ناوخۆی ودەرەکی لە دواوەی دواوەی ململانیەکان داناوە لەسەر ئاستی جیهان .ئەمەش هۆکارە بۆ ئەو پێشخستنە ئابووری و پەروەردەییە ،بەجۆرێک مامۆستا لەیابان گەر ساڵانە داهێنانێک پێشکەش نەکات ،نیشانەی سەرسوڕمان وەردەگرێت ،دەبێتە مشتومڕی ناوەندە پەروەردەییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە و بەدوای فاکتەرەکانی دا دەگەڕێن و هۆکارەکەی دەست نیشان دەکەن .. ئەمەش وای کردوە جۆرێک لەپێشبڕکێ درووست بێت بۆ داهێنان و گۆڕانکاری زۆر گەورەو گەوهەری (جەوهەری ) لە بواری پەروەردە دا ..

مامۆستا لە قوتابخانەی هەکاری - کەرکوک ..

  • 1