(یۆنگ تیچۆڵ هان) له‌م كتێبه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه نیولیبرالیزم دۆخێكی ده‌خوڵقێنێت كه باری ناله‌باری ژیانی ئینسان و بێكار و مه‌ینه‌تیه‌كانى خه‌تاى خۆیه‌تی ، ناكارامه‌یی خۆیه‌تى، ئه‌وه سیسته‌م نییه به‌رپرسه له‌و هه‌موو سته‌م و بێدهرامهتیهى ئینسان، به‌ڵكو ئه‌وه دۆخی خراپی ئینسان خۆیه‌تى، نهشارهزاییهتى بێده‌رامه‌ت و موحتاجی كردووه، نه‌وه‌ك هه‌لومه‌رجی ئابووری و ڕیژێمهكانى حكوم و بازاڕیی قۆرغكرا، بۆیه ئینسان له‌بری بیركردنه‌وه له گۆڕینی هه‌لومه‌رج ده‌بێ خۆی بگۆڕێت.
نیولیبرالیزم ده‌ست ده‌بات بۆ ناوه‌وه‌ى ئینسان، بۆ بیری، به زۆر ئامراز، له ڕێگه‌ى میدیا و سۆسیال میدیا زهبهڵاحهكانیهوه، له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌ئاسانیی ده‌كه‌ونه ژیر كاریگه‌ری ئه‌و مهعریفانهى كاپیتالیزمی نوێ به‌رهه‌می دێنێت، یا ئه‌وانه‌ى بێ ئه‌وه‌ى بزانن، بهنائاگاییهوه كه‌وتوونه‌ته خزمه‌تى نیولیبرالیزمه‌وه، كاتى مرۆڤ كاری ده‌ستناكه‌وێ، هه‌ژاری و برسێتى ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێ، نیولیبرالیزم پێی ده‌ڵێت، ئه‌وه تۆی ناتوانى كارت ده‌ستبكه‌وێ، ئه‌وه تۆی تواناى نان ده‌ركردنت نییه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ژاری، به‌م شێوه‌یه ئینسان له‌بری داڕمانى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌ژاری و بێ كاری، برسێتی دروست كردووه، ده‌كه‌وێته گیانى خۆی، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌روونى خۆی، به‌م جۆر زۆرینه ده‌بینه مرۆڤی ده‌رون شێواو، پاشان رێگه له دروستبوونى شۆڕش. نیولیبرالیزم شلگیرانه له مه‌یدانه بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى كه كه عه‌مباره‌كانى خۆراك سه‌دان جار هێنده‌ى پێداویستیه‌كانى دانیشتوانى سه‌رزه‌وی خۆراكیان هه‌ڵگرتووه، كه‌چی هه‌موو چركه‌یه‌ك چه‌ندین ئینسان گه‌وه‌ره و مناڵ به‌هۆی برسێتیه و به‌دخۆراك و خۆراكی نه‌شیاوه وه ده‌مرن و ده‌تلێنه‌وه بهئازارهكانى.
نیولیبرالیزم، پێناسه‌یه‌كی ساناى نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه باشترین پێناسه بۆ نیولیبرالیزم بریتیبێ له‌و پێناسه‌یه‌ى كه "دیڤد هارڤی" له كتیبی "كورته‌یه‌ك له‌باره‌ى مێژووی نیولیبرالیزم" كردبێتی كه تێدا ده‌ڵێ: " نیولیبرالیزم بریتیه له: تیوهرزهكردنى كرده‌كانى سیاسه‌تى بازاڕ، كه‌باشترین ئامرازه‌كان ده‌سه‌پێنێت له رێگه‌ى رزگاركردنى توانا و كارامه‌یی پێشه‌نگانه‌ى تاك له‌چوار چێوه‌ى سیسته‌مدا له‌پێناو هه‌ژموونى موڵكیه‌تى تایبه‌ت و بازاڕی ئازاد و بازرگانى ئازاد."
نیولیبرالیزم هیچ ڕێگه و ئامرازێك، هیچ كایه و بوارێك بهجێناهێلێت تاوه‌كو ئیستغلالی نه‌كات، له مه‌عریفه‌وه بۆ فیكر له‌وێشه‌وه بۆ سیاسه‌ت و هونه‌ر ...هتد تاوه‌كو له رێگه‌یه‌وه هه‌ڵته‌كاندنى دید خۆی و ههژموونێتى سیسته‌می كاپیتالیزم ده‌ستبه‌ر نه‌كات.
نیولیبرالیزم مرۆڤ ده‌خاته سه‌ر رێگایه‌ك له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ى گه‌شتێكی نادیار كه لهوگهشتهدا هه‌میشه پێیده‌ڵێت تۆ به‌رده‌وام پێویستیت به خۆڕاهێنانه، بهۆرك شۆپ ده‌رونییه، تاوه‌كو خاڵه لاوازه‌كانى خۆت چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه‌چ هه‌میشه مرۆڤ له‌و گه‌شته‌دا ده‌رون برینداره و ناگاته هیچ، چونكه له بیری چووه، یا له بیری براوه‌ته‌وه كه ئه‌وه سه‌رچاوه‌ى مهینهتیهكانێتی هه‌لومه‌رجی وێرانكارانه سه‌رمایه‌دارییه، نه‌وه‌ك نوقسانیهكانى خود، ئا ئه‌مه‌یه شۆڕشی موسته‌حیل كردووه، ئالێره‌وه‌یه زهوورهتى بیری به‌رنگاری و چه‌پ، مه‌عریفه‌یه‌ك كه پرسیارى گه‌وره بخاته سه‌ر سیسته‌مه‌كه، سه‌ر بازاڕ و سیاسه‌تى بازاڕی به‌ڵای به‌ناو ئازاد كه جگه له ئیستغلال و وێرانكردنى ئینسان هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه.
#شوان_جه‌لال