بۆ ئێستا یه‌کی ئاڵوز و...... ئاینده‌یه‌کی ون
مێژوو بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ کاتێکی دوور ....پێش ئێستا ، به داداچوون و شیته‌ڵکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه یه له باره‌ی مرۆڤ ، له سه‌راپا ویستگه جیا جیاکانی بواری رووداوی (سروشتی ...کۆمه‌ڵایه‌تی ...ئابووری ...رامیاری ..فه‌رهه‌نگی ) .
. تۆمارێکه له رووداوه‌کانی رابردوو...کاریگه‌ری دیاریان له سه‌ر بنیات نانی کۆمه‌ڵگه ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه، زنجیره رووداوه کان یه‌ک له دوای یه‌ک په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه هه‌یه .
رووداوه‌کانی مێژوو به لایه‌نی باش و لایه‌نی خراپی یه‌وه ....وانه‌و ئه‌زمونێکی نوێ ده‌به‌خشن به ئێستا‌و ئاینده .
گه‌ر بڕوانینهی مێژووی عه‌ره‌بی جاهلی پێش ئیسلام و... سه‌رده‌می ئیسلام و... دوای ئیسلام ..سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی راشدین و ...ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و ...ده‌وڵه‌تی عه‌باسی عه‌ره‌بی و....ده‌وڵه‌تی عوسمانی تورک و ...ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی فارس .
له به‌ر ئه‌وه‌ی جوغرافیای گه‌لانی (عه‌ره‌ب و فارس و تورک ) سنورهکاانیان به ته‌نیشت کوردستانه‌وه‌یه ، له‌و زنجیره رووداوه مێژوانهدا هه‌زاره‌ها روووداوی تۆماری توند‌و تیژی ..زه‌برو زه‌نگ ..کوشتن و بڕین ..سیناریۆی جیا جیا ده‌بینین ، لاپه‌ره‌کانی مێژوو پڕه له مه‌دح و وه‌سف و سه‌نا ی (خه‌لیفه‌و سوڵتان وسه‌رکرده‌و والی و پاشاکان )، زۆر به ده‌گمه‌ن کاره سلبییهکانیان تۆمار کراوه .
ئه‌مه‌ش له لایه‌ن نووسه‌رو مێژوو نووسه مه‌قاش و... ماستاو چی و....قه‌ڵه‌مه دهربارهکانهوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ده‌سکه‌وت نوسراوه .
مێژووی گه‌لی کورد یش له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و کلتوره مێژوهدایه .
گه‌ر بڕوانینه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، هه‌مشه ره‌نجده‌ران و چینی زه‌حمه‌ت کێشان رۆڵی دیار‌و سه‌ره‌کیان له هه‌موو جم و جۆڵه‌کان دا هه‌بووه .
ئه‌وان له هه‌موو راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کان دا ، پێشه‌نگ بوون ، یه‌ک سه‌رمایه‌یان هه‌بووه ، ئه‌ویش جه‌سته‌و رۆحیان ، پێشکه‌ش به خاکی نیشتمانیان کردووه ، که‌چی ناویان له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا به قه‌د سه‌نگ و قورسایی خۆیان تۆمار نه‌کراوه ....... کاڵ کراوه‌ته‌وه
هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵات دار‌و... سه‌رکرده و .... فه‌رمانده. و .. لێپرسراو...شێخ و.... ئاغا.و.. ده‌ربه‌گ ....وسه‌ره‌ک خێڵه‌کانی کورد ، له ناو زنجیره روداوه‌کانی مێژوودا رۆڵی ئیجابی وسلبی یان هه‌بووه ، به‌ڵام رۆڵه ئیجابیهکانیان به مه‌دح و سه‌ناو وه‌سف زیاد له سنووری قه‌باره‌ی روداوه‌که گه‌وره تر کردوه ، سلبیاته کانیان بۆ شاردوه‌ته‌وه و نه‌نوسراوه‌ته‌وه ، نوسه‌ر ده‌رباره‌کان به‌م کارانه‌یان لاپه‌ره‌ی مێژووی زنجیره روداوه‌کانیان شێواندوه ..هه‌موو سلباتهکانیان هه‌ر هه‌مووی به ئیجابی بۆ نوسیونه‌ته‌وه ...
ئێمه خاوه‌نی زۆر له‌و لاپه‌ڕه مێژووه دهربارهین ....
بۆیه ئه‌زمونی ژیانی ئێستامان ئاڵۆزه و...ئاینده‌مان چاره‌نوسێکی نادیاره.............