ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

**عادل عەبدلزەهرە شبیب  ــ  و.... عەلی قادر                                              

لەئەنجامی هۆکارێکی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی کەڵەکەئەبێت ونەبونی دادوەری کۆمەڵایەتی وهەژاری وبێکاری وستەم.. وهی تر،شۆرشەکان هەڵەگیرسێن ئەم هۆکارانە لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، پێویستە کەدۆخەکە پێبگات بۆ هەستان بەشۆرش، ئەگەر دۆخە ناوخۆیی وخۆیەتیەکە(موضعی وذاتی) پێنەگەشتبێت هۆکارە بۆ سەرنەکەوتنی شۆرش، لەمێژودا چەندان شۆرش بەهۆی پێنەگەیشتنی دۆخەکانیانەوە ونەبونی هۆکاری ناوخۆیەوە سەرنەکەوتن، هەروەها شۆرش پێویستی بە ئایدۆلۆجیایە بۆدەست نیشانکردنی بنەماو ئەو ئامانجانەی شۆرشی لەسەر بنیات ئەنرێت وپێویستی بەئامادەکاری ورێکخستن هەیە، لەلایەن حزبێکی تایبەتەوە هەستێت بەئامادەکردنی جەماوەرو هاندانیان بۆ راپەرین دژی دەسەڵات ودژی ستەم وگەندەڵی، لەبارەی شۆرشە سۆشیالستیەکانەوە ئەوە پێویستی بەسەرکردایەتی حزبە شیوعیەکانە بۆخەبات،وەک بەرپاکردنی شۆرشی ئوکتۆبەری سۆشیالستی لەروسیا بەسەرکردایەتی بەلشەفیەکان (زۆرینە) لەساڵی1917رویدا.  لەبیروباوەری مارکسا سۆشیالستی شێوەیەک نیە لەدەرەوەی وڵاتەوە گوازرابیتەوە هەروەک سۆشیالستە خەیاڵیەکان(طوباوی)دایانهێنا، لەراستیا ئەوە بەرهەمی بزوتنەوەی چینی کرێکارە، لەبەرئەوە گرنگیدانە بەدامەزراندنی ئەرژێتە خانەی ستراتیجی ململانێ دژی سەرمایەداری ورزگاری چینی کرێکار. لەسەر دەستی خودی کرێکارو تێکۆشانی سیاسی خۆی ئەبێت، بەتەنیا ئەو ئەتوانێت دەستەبەری رزگاری ئابوری بکات، هەروەکو لەنامەی یەکەمین نێونەتەوەیدا(1864- 1872)دا مارکس لەپێشدا بەرهەلستی هەر ڕاپەرینێکی ئەکرد بەرلەوەی بەرپابکرێت بەهۆکاری نەبونی حزبێکی رێکخراوی پرۆلیتاری بۆ سەرکردایەتی کردن،  بنیاتنانی سوشیالستی لەوڵاتێکی تایبەتدا تەنیا بەهێزەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام ئەدرێت، کەواتە لەجیهانا نمونەیەکی سوشیالستی نیە وەک چارەسەر دەق ومەبەست پەیرەو بکرێت، وەک چارەسەری سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی ئامادەبێت، بەبێ ئەوەی ئەم تێبینیەو ئەزمون وسود وەرگرتن لەوانەکانی مێژوی مەبەستبێت، هەروەها لەسەر هەموو حزبێک پێویستە بەقوڵی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندیەکانی وڵاتەکەی خۆی بکات بۆئەوەی رێکاری کارکردنی دەست نیشان بکات بۆجێبەجێکردنی ئامانجە هەنوکەی و دورمەوداکانی وپێویستە  لەکاتی هەست کردن بەرودای دیاری کراودا بگەرێتەوە بۆ لێکۆڵینەوەکانی مارکس ومتمانەی بوێری ودەست پێشکەری لەهەڵبژاردنی شێوازو ئامرازی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بەئامانجی ستراتیجی و دەست هەڵگرتن لەشێوازی کارکردن کە رۆژی تێپەربووە، پێویستە بەردەوام لێکۆڵینەوەو وردبینی بۆ ئەوکاروبارانە بکرێت،لەتوانادا هەیە سۆشیالستی لەوڵاتێکا جێگیربکرێت کەناسراوە بەلاوازی پێشکەوتنی سەرمایەداری و رادەی جێبەجێکردنی سۆشیالستی لەیەک وڵاتا لەسێبەری عەولەمەی سەمایەداری باڵادەستی جیهانی، هاوشان رادەی رەوایەتی بانگەواز بۆ دەسەڵاتێکی دیمکراتی هاوتەریب بانگەواز بۆ پتەوکردنی کەرتی گشتی و کردنی بەکەرتێکی سەرەکی لەئابوری نیشتمانیداو پێویستە پێداگیری بکرێت لەسەر لێدوان وگفتوگۆ لەنێوان سۆشیالستی ودیمکراسیەتدا، چونکە لینین رونی کردۆتەوە(ئەوەی کەئەیەوێت بەرەو سۆشیالستی بروات بەرێگایەکی ترا  لەدەرەوەی دیمکراسی سیاسی، بێگومان سەرئەنجامی  بی هۆشی وکۆنەپەرستیە بەمانا ئابوریەکەی یان بەمانا سیاسیەکەی وەک یەکە) ئەزمونەکان ئاشکرایان کردوە کە سۆشیالستی ئاستەمە بەبێ هێزی فراوانی دیمکراتی و زیندوێتی بیروباوەرو پشت بەستن بەگیانی ڕەخنەو وازهێنان لەخۆکار(عفوی)، حزبی شیوعی عیراقی پەیوەند بەهەڵبژاردنی سۆشیالیزمی، سەیرئەکات کردارێکی نەوەستاوەو پەرەپێدانی داهاتواو  لەگەڵ پێویستی نوێی مرۆڤایەتیاو رێگای دابینکردنیا نوێ ئەبێتەوە، ئەوە چرکەساتێکی شۆرشگێری نیە بەڵکۆ کرداریکی بنیاتنانی پلەبەپلەی بەردەوامە، لەسەر کاراکردنی وزەو داهێنانی بەرهەم هێنەرانی ئازادو گشت جەماوەر، هەروەها حزب تێگەیشتوە لەرێگەی سۆشیالستیەوە بەرگری لەبەرژەوەندیەکانی کرێکاران وزەحمەتکێشان وسەرجەم کریکارانی بیروبازو ئەکات  پەنابردنە بەر ڕێنمایەکانی مارکسیزم وبەرنامەکەی وکەلەپۆری بیروباوەری پێشکەوتوی نیشتمانی ومرۆڤایەتی لەکاتێکدا چاکەی مرۆڤ وخواستەکانی تێدابێت بۆ(نیشتمانێکی ئازادو گەلێکێ بەختیار)،  لینین گەشەیدا بەبیروبۆچونەکانی سۆشیالستی لەرێگەی شیکردنەوەکانی بۆ سیستمی سەرمایەداری وئمپریالزم لەقۆناغی ئاڵۆزی وتەنگ وچەڵەمەداو وتویەتی بەپەرپابونی شۆرش لەبازنەی لاوازی ئیمپریالزما( نەک پێشکەوتوترین وەک مارکس بۆی چووە) هەروەک لەبەرپابونی شۆرشی ئوکتۆبەری سۆشیالستی لەروسیای ترازی(قەیسەر) ئەوە لاوازترین هەڵقەبو لە پێکهاتەی سیستمی سەرمایەداری . دڵنیای داوە لەسەر سیاسەتی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان رژێمە زۆرانبازەکانا، لەبری خۆخستنە ناو شەرێکی کراوەو ململانیەکی توندوتیژی هەمیشەی لەگەڵ سیستمە چینایەتیەکانا. ئەوە بۆ پارێزگاری شۆرشە سۆشیالیزمیەکانە کاتێک لەهەر وڵاتێکادا بەئامانج گەشت، هەروەک لینین ئەڵێت ئەگونجێ شۆرشی بۆرجوازی دیمکرات نیشتمانی، بگۆرێت بۆ شۆرشی سۆشیالستی، لەتێگەیشتنی شیوعیەکانەوە شێوەی شۆرشی سۆشیالستی دیاری کردوە لەقۆناغی دیکتاتۆری پرۆلیتارییاو دەربارەی گۆڕینی لادێکان بۆسۆشیالستی وئابوری پلان بۆدارێژراو شۆرشی رۆشنبیری،وهی تر، هەندێک لەحزبە شیوعیەکان و هۆشمەندە شیوعیەکان رێکخستنی ریشەییان خستۆتە سەر تیۆریەکانی لینین و سەرئەنجام ئەوە دووبارە ئەکەینەوە ئەوەیە کەنمونەیەکی سازو ئامادەی سۆشیالستی نیە وەک چارەسەرێک رەچاوبکرێت بۆ هەموو وڵاتان، چونکە بنیاتنانی سۆشیالستی لەوڵاتێکا، تەنیا ئەو وڵاتە بەگوێرەی دۆخی ناوخۆیی وخۆیەتی(ذاتی وموضوعی) ئەو وڵاتە بنیات ئەنرێت وپێویستی بەحزبی شیوعیە سەرکردایەتی چینی کرێکاران بکات بۆ درێژەدان بەخەبات، لەجیهانا نمونەیەک نیە بۆ سۆشیالستی رەچاوبکرێت وەک وشەو مەبەست وچارەسەری سازوئامادەو گونجاوبێت،  

*  هل توجد وصفة جاهزة للأشتراكية ؟

 

**عادل عبد الزهرة شبيب

مواليد 1948 البصرة العراق

التحصيل الدراسي / بكالوريوس تربية جغرافية / كلية التربية جامعة البصرة 1969 -1970

صحفي عضو النقابة الوطنية للصحفيين في العراق . كاتب في الصفحات الاقتصادية للعديد من الصحف والمجلات العراقية والعربية                                                  

 

لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 35ی دووشەمەی28ی کانونی دووەمی ساڵی 2020دا بڵاوکراوەتەوە

 

  • 1