ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕوانگەی چینایەتیەوە

یەکێک لەمافەکانی مرۆڤ دابین کردنی ژیان و گوزەرانێکی گونجاو شایستەیە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لەکاتی(نەخۆشی و پەکەوتەیی و پیریدا)٫کەئەرکێکی سەرەکی حکومەتە ئەم مافە دابین بکات بەتایبەتی بۆ چینی کرێکار و هەموو ئەوکارمەند و کرێکارانەی لەکەرتی تایبەتدا کار دەکەن ٫ لەم ڕووەوە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ژمارە (۳۹ ساڵی ۱۹۷۱) ی هەموارکراوی بە ژمارە (٤ ی ساڵی ۲۰۱۲) دەرچووە بۆ پاراستنی مافی کرێکاران٫ خاوەنکاری پابەند کردوە کەمانگانە دەستەبەری کۆمەڵایەتی دابین بکات ٫ بەپێی یاساکە دەبێت لە( ۱۷٪)کرێ کرێکار بدات بە بەرێوبەرایتی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ٫ بەڵام خاوەنکار لەڕوانگەی بەرژەوەندی چینایەتی خۆیەوە لەزۆر ناوەندی کاردا کرێکاران دەستەبەر ناکەن و ئەگەر دەستەبەریش بۆ بکەن بەڵام بەمووچەی تەواودەستەبەری کۆمەڵایەی نادەن کەئەمە غەدرێکی تری سەرمایەدارە بەرامبەر بەچینی کرێکار دەیکات و پێچەوانە ی یاساو رێنماییەکانە بەڵام دامەزاراوەکانی حکومەتی هەرێم کە هەردوو حزبی دەسەڵاتداربەڕێوەی دەبەن رێوشوێنی پێوویست ناگرنە بەر لەبەرامبەر خاوەنکاردا ٫لەکۆی هەزاران کۆمپانیا وشوێنکار تەنها چەندین لیژنەی پشکنین هەیەبۆ بەدواداچوونی مافەکانی کرێکارلەبواری خانەنشین ودەستەبەری کۆمەڵایەتی کەبەهیچ شێوەیەک ناتوانن فریای ئەم هەزاران کۆمپانیایە بکەون جگە لەوەی کەم تەرخەمی زۆر وئاشکرا هەیە و چاووپۆشی لە پێشێل کردنی مافەکانی کرێکران دەکەن٫ لەبەرئەوەی ئەم حکومەت زۆربەی کاروبەرنامەکانی بەبەرژەوەندی سەرمایەدار و خاوەنکارەکانە کەزۆرێک لە کۆمپانیەکان هی خۆیانە یان هاوبەشن لەگەڵیاندا ٫بێگومان دەستەبەرنەکردنی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران جگە لەوەی پیشێل کردنی یاساکانی هەرێمە هاوکات پێشێل کردنی زەقی یاساو ڕێکارە نیو دەوڵەتیەکانە و دەبێتە مەترسی لە سەر دواڕۆژی کرێکاران و خانەوادەکانیان ٫ هاوکات ئەو کرێکارانەی بە بڕی کەمی مووچە دەستەبەریان بۆدەکرێت بێگومان لەدواڕۆژدا بەبڕێکی کەم خانەنشینیان بۆ دەکرێت کەبەهیچ شێوەیەک بەشی لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە ناکات٫ زۆر جار لەناو گۆڕەپانی سیاسی و گفتوگۆی نێوان لایەن وگروپە جیاوازەکان گفتوگۆی وادەکرێت باهەمواری یاساکان بکرێت یان یاسای نوێ دەربکرێت ٫ دیارە بوونی یاسای عادیلانە کارێکی باش وپێوویستە وەک چەکێک بۆ داکۆکی کردن لەمافەرەواکانی کرێکاران بەڵام بۆ دەسەڵاتێکی وەک هەرێمی کوردستان کە خۆیان یاسا پێشێل دەکەن و خۆیان حکومەت و خۆیان خاوەنی کۆمپانیان ناتوانن پارێزەری بەرژەوەندیەکانی خەڵکی بن بەگشتی و چینی کرێکاران بە تایەبەتی ٫بۆیە سەرباری خەباتی پیشەی و سەندیکایی دەبێت کرێکاران هۆشیارانە برە و بەخەباتی سیاسی بدەن ولەمەیدانی ململانێی چینایەتی ناو گۆمەڵگەدا بۆ گەیشتن بەئاڵوگۆڕێکی ڕیشەیی لەژیانی سیاسی و حوکمڕانی کە بەئاراستەی سیستەمێکی سۆشیالیستی بێت کە ژیانێکی هاوبەش لەئەرک و مافدا بۆ سەرجەم هاوڵاتیان دابین بکات .

 

  • 1