ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە دەفتەری بیرەوەرییەکانمەوە

بەشی یەکەم

لە ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠١ وە کێشەو گرفت و کەرتبوون لەنێو بزوتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی ڕووی داو و چەندین حزب و ڕەوتیان لێدروست بوو ، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیصڵاح و جوند لئیسلام دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند.

ھێزی دووی سوران بنەمای دامەزراندنی جوند بۆ کە لەڕۆژی ٢٠٠١/٩/١ ڕاگەینرا لەناوچەی ھەڵبجەو ھەورامان ، ئەبو عبدوڵای شافیعى بووە ئەمیریان، دواتر جوند لەگەل بزوتنەوەی ئیصڵاح یەکیانگرت و بوونە ئەنسار لئیسلام و مەلاکریکار بووە ئەمیریان .

پێش دامەزراندنی جوند ، ھیزی دووی سوران بارەگایان لە قەزای سوران بوو ، کێشەیان لەگەل پارتی دا ھەبوو ژمارەیەکیانیش لێکوشتن، ئەم ھیزە بەھاوکاری یەکیتی خۆیان گەیاندە ھەڵبجە و دەوروبەری.

جوند لئیسلام ھەر لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە ڕادیویەکیان دامەزراند بە ناوی دەنگی (پاک).

ھەر لە سەرەتاوە بەھێرشکردن دەستییان پێکرد بۆ سەر حکومەتی ھەرێم لەھەولیرو سلێمانی و حزبەکانی یەکێتی و پارتی و سەرجەم حزبە عیلمانییەکان .

جم و جۆڵ و چالاکییەکانییان زیاتر لە سنووری ئیدارەی یەکیتی دابوو، ئەمەیش وایکرد یەکیتی نیشتمانی کوردستان ھێزەکانی کۆبکاتەوە لەو دەڤەردا ، بزوتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی دژی ھاتنی ئەو ھێزەی یەکیتی بوون و بارودۆخەکە ئاڵوزتر بوو ، لایەنە ئیسلامییەکان پشت بەستوو بوون بەڕیککەوتنی تاران لەنێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٧ بەسەرپەرشتی بەر پرسانی ئێران ئەنجامیان دا کە خاڵیکیان ئەوە بو کە نابێت یەکیتی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە جێگیر بکات٠

لێرەوە ئەوەندەی تر ناوچەکە ئاڵوزی زیاتری بۆ دروست بوو ، لەلایەک لەنێوان یەکیتی و جوند لئیسلامدا، لەلایەکی ترەوە لەنێوان خۆدی حزبە ئیسلامیەکان لە نێوخۆیانداو ھەموو حزبە ئیسلامییەکانیش پێکەوە بەرانبەر یەکێتی.

((ماوویەتی))

  • 1