ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەلی قادر/ بەدەستکاریەوە کردوێتی بەکوردی

 دکتۆرە فائزە عەباس ئەلمهداوی لەبارەی تاوانەکانی بەعسیەکودەتاچیەکان بەم شێوەیە روداوەکانی رۆژی8 شوباتی ساڵی1963 و رۆژان وهەفتەومانگەکانی بۆ ئامادەبوانی یادەکە گێرایەوە کەدژ بەشیوعیەکان و دیمکراتخوازەکان کرا. بەرلە ئەنجامدانی کودەتاکەو دوای ئەنجامدانەکەی بەپیرۆزکردن وئاهەنگ گێران لەناو شاری سلێمانی وشارو شارۆچکەکانی دەوربەری درۆی رێکەوتن وەرگرتنی دەسەاڵت بەخەڵک ئەفرۆشراو بەهەمان شێوەی کودەتاچیەکان پەالمارو گرتن و کوشتن وهەڵکوتانەسەر ماڵی شیوعیەکان ودۆستەکانیان لەالیەن چەکدارەکانی بزوتنەوەی بەناو دیمکراتی کوردەوە. دکتۆرە فائزە ئەڵێت لەو رۆژەداو رۆژەکانی دواترا ئازارەکانمان گەورەبوو. لەکتێبێکا جێگای نابێتەوەو ناتوانرێت لەکۆرێکی لەم شێوەیەدا بتوانین بەتەواوی باس لەئازارەکانمان بکەین. شەهید . هەرشەهیدە. لەورۆژەدا لە8 ی شوبات. گەلەگورگی بەعسیەکودەتاچیەکان مۆڵەتی ئابروبردنیان بەخۆیاندابو بۆ ئەتک کردن والقەکردنی ئافرەتانی شێوعی ودۆستەکانیان ودیمکراتەکان. چونکە خۆیان خاوەنی ئابرو شەرەف نەبوون. هەموو جۆرە کارێکی نامرۆڤانەیان ئەنجام ئەداو. میللەت چەندان جۆر ئازاری ئابروبردن وسووک کردنی چێشت. زۆرمان لەخۆشەویستەکانمان لەدەستداو لەسەرو هەموویانەوە، کوری پورەکەم شەهید عەبدولکەریم قاسم و برای شەهیدم فازل عەباس مەهداوی سەرۆکی دادگای گەل لەبەرئەوەی لەدادگا بەدەستەواژەی بژی گەل بەرپەرچی دانەوە. ئەی عەفلەقیەکان . شیوعیەکان لەئێوە بەشەرەفترن. لەرۆژی 9 ی شوباتدا هەردووو کورە پورەکەم سادق مەنسور مەرهون کە نائب زابتی پەرەشوت بوو لەگەڵ تاریق محەمەد سالح کەئەفسەربوو ون بوون هەردوکیان شیوعی بوون هاوشانی عەبدولکەیم قاسم لە وەزارەتی بەرگریا شەریان کرد. کودەتاچیەکان بردبونیان بۆ یانەی وەرزشی ئۆلۆمپی بەبی داگا سزای مردنیان بەسەرا سەپاندن وشەهیدیان کردن. بەاڵم شەهید عەبدولجەباری برام کە خاوەنی یانەی وەرزشی مەهدوای بوولە)باب ئەلمعزەم( کەجێگەی بەیەکگەیشتن وچاالکی شیوعیەکان بوو. لەماڵی خۆمانەوە بردیان بۆ )قەسر ئەلنهایە( لەوێ درندانە ئەشکەنجەیانداو لەدوایا زیندەبەچاڵیان کرد. حەسەنی برام خاوەنی چایخانەی)کادح ئەلثائر( زەحمەتکێشی شۆرشگێربوو. بەعسیەکان بەرلە کودەتاکەیان داوایان لێ کردبو ناوی چایخانەکەی بگۆرێت یان بەبرە پارەیەکی فریودەر پێیان بفرۆشێت. بەاڵم ئەو داواکەیانی وەالنا. هاتنەماڵەوە بۆی تەقەیان لێ کرد. حەسەن یان بردو ون کراو بەتوندترین شێوە تۆڵەیان لێ کردەوە.. لەو تەقەکردنەدا دایکم چاوی لەدەستدا. هەرلەهەمان هەڵکوتانەسەر ماڵەکەمانا کورەکەی حەسەن )عەبدولمەلک( مناڵبو لەناو پێخەفا نوستبو پێیان پیاناو گیانیان لێ بڕی ومرد. پاشان کورەکەی تری حسەین برام )خالد( لەسێدارەدرا. بەاڵم لەبارەی چارەنوسی ستاری برامەوە هیچ شتیکمان نەئەزانی. دوای دوومانگ لەکودەتاکە زانیمان خراوەتە ناو زیندانە تاکە کەسیەکانی یەکە سەربازیەکەی خویەوە. دوبارە لەبەرئەوەی شیوعی بوو . بەرک وکینەوە ئەشکەنجەیەکی درندانەیاندا لەوئەنجامە مێشکی لەدەستداو بەتەواوی شێتبو. هەروەها کامل ی برام وعەبدولمەلکی برام لەبەندیخانەی. ژمارە یەک لەسەربازگەی رەشید زیندانی کران. بەتوندترین شێوە ئەشکەنجەدران. دوای دەرچوونیان لەزیندان بەماوەیەکی کورت یەک لەدوای یەک مردن چونکە ژەهر دەرخوارد کرابون. هەروەها کوری خوشکەکەم نەسیر حکمەت ئەلمەهداوی ئیعدام کرا. دوای ئەو بەپەنجا رۆژ دایکی لەو ئازارەدا مرد. کودەتاچیەکان بەبەیانی ژمارە 13 وەهاتن داوای کۆمەڵ کوژی شیوعیەکانیان ئەکرد. بەعسیە درندەکان شێوەو هونەرو ئامرازی نوێان بۆ هاتبوو بۆ کوشتنی سەرکردەو کادرو ئەندامە پاڵەوانەکانی حزبی شێوعی لەناویانا شەهیدی سەرکردە سەالم عادل و محەمەد حسەین ئەبولعیس وجەمال حەیدەری وئەلعەبەلی هەمزە سەلمان وهەروەها هەزاران لەپیاوان وژنانی بەندکراوی سیاسی تووشی هەت ک کردنبون. هەروەها لە ناوچەی سلێمانی گەرمیان کەوتبونە راوکردنی شیوعیەکان و لەبەندیخانەکانی ماوەت وتەوێلەو چەمی رێزان وخەالن وقەرەداخ زێندانی ئەکران لەکاتێکا سەرکردەکانیان لەدێی مالومە وە فەرمانیان دەرەکرد بۆ دەسگیرکردن وئەشکەنجەو تیرۆرکردنی شیوعیەکان وخەڵکێکی زۆر لەترسی پەالماری بەعس لەدوای رەشبگیرەکەی شاری سلێمانی پەنایان بردبوە بەر الدێکان بۆ خۆپاراستن لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە50 ی 18 ی شوباتی2021 دا باڵوکراوەتەو