ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەنووسینی: لوتفی حاتەم

 .. لەعەرەبیەوە کردوێتی بەکوردی

چەمکی بەیاساکردنی دیمکراسی بۆ فەرمان رەوای ودەستاو دەستی ئاشتیانەی دەسەڵات سیاسی وراپەرین و پێشکەوتنی پێکهاتە کۆمەڵایەتی- سەرمایەداری بەئامانجی پارێزگاری جوڵەی سەرمایە بەیەک ئاراستەو دروستکردنی  هاوسەنگی سیاسی—نیشتمانی لەنێوان توێژەکانی چینی سەرمایەداری خۆسەپێنەرو لەنێوان چینەکان وتوێژە کۆمەڵایەتیە ناکۆکەکانا لەپێکهاتەی کۆمەڵایەتی نیشتمانی.                                                                           لەگەڵ ئەوەی دیمکراسی سیاسی دەسکەوتی سیاسیە بۆ پیشکەوتنی شێوازی بەرهەمی سەرمایەداری .ململانێی چینایەتی سەپاندویەتی لەوڵاتانی سەرمایەداریا  ئەگەرچی بەرهەم هێنەرەکان بەئامانجی دەسکەوت لەسەرو دەسکەوتە سیاسی وکۆمەڵایەتیەکانەوە سودیان لی وەرگرتووە.                                                                                        دیمکراتی سیاسی بەناوەرۆکە بۆرجوازیەکەی قەوارە ئەدات بەیاسای کردنی دیمکراسیانەی هەڵبژاردن و چی کردووە بۆ ئەو مەرجانەی ناوی یاسای نیشتمانی بەبەرائەکات لەپێناو دەسەڵاتی سیاسی وڵاتا .                                                                                       جێگیرکردنی بەیاساکردنی هەلبژاردنی دیمکراسی لەروانگەی چینی بۆرجوازیەوە بۆ قۆرخکردنی دەسەڵاتی سیاسی لەرێگای بەدوای یەکداهاتنی توێژە چینایەتیەکانی لەسەر سەرکردایەتی دەسەڵاتی سیاسی وڵات.                                                           بەیاساکردنی دیمکراسی لەهەڵبژاردنا توانای حزبەکانی چینی کریکارانی جێگیرنەکردووە لەسەر وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی سەرەرای بەشدارێ کردنیان لەخولەکانی هەڵبژاردنا.  سەرمایەداری بەجیهانی کراو(معولمە) بەیاساکردنی دیمکراسی گۆڕی بۆ بەیاساکردنی هەڵبژاردن سەرەڕای شاردنەوەی دەستکەوتە کۆمەڵایەتیەکانی چینی کرێکاران.                           پشت پێ بەستن لەپێناوی گەیشتن بەئەنجامی سیاسی کەئاماژەی بۆکراوە. بەچەند ئاستێک بەدواچوون ئەکەین ..کەخۆی ئەبینێتەوە.....                                                                  یەکەمین.... جیهانگیری سەرمایەداری وبەیاسای کردنی دیمکراسی.                                 دووەم.. دەوڵەتی نیشتمانی وبەیاسای کردنی هەڵبژاردن.                                       سێیەم.. بەیاسای کردنی هەڵبژاردن وئەرکەکانی هێزە نیشتمانیەکان.                                     یەکەم جیهانگیری سەرمایەداری وبەیاسای کردنی دیمکراسی.                                                بەیاسای کردنی دیمکراسی بۆ بەرێوەبردن دائەنرێت بەیەکێک لە بیرورا گەوەرەکانی بیرو بۆچونی سەمایەداری پشتبەستن بەدەسەڵاتی چینی بۆرجوازی سیاسی— ئابوری لەدەوڵەتی سەرمایەداریا.                                                                                               ئا..دەسەڵاتی چینی بۆرجوازی سیاسی – ئابوری هاوەڵی ئەکات لەکەم کردنەوەی ئاستی  ناکۆکیە چینایەتیەکان لەپێکهاتە کۆمەڵایەتیە  سەرمایەداریەکاناو لەرێگەی دڵنیابونی بەرژەوەندیە ئابوریەکانی چینی کرێکارانەوە. پاڵی پێوەئەنێت بۆ بنیاتنانی بروابون بەیاسای کردنی دیمکراسی و دوورخستنەوەی لە شۆرشی کۆمەڵایەتیەوە .                                                   ب.. بەیاسای کردنی هەڵبژاردنی دیمکراسی لەقۆناغی نوێیدا لەفروانبونی سەرمایەداریا تووشی کورتکردنەو شێواندن ئەبێت.لەبەرئەوەی سەرمایەداری بەجێهانیکراو دەربارەی بەیاسای کردنی دێمکراسی دوورئەکەوێتەوە بەهۆکاری سیاسی..گرنگەکانیان                                                1.سەمایەداری بەجیهانی کراو لێژئەبێتەوە بەئاراستەی دەست تێوەردانی سەربازی لەناکۆکیە ناوخۆی ودەوڵەتیە نیشتمانیەکان.                                                                             2. سەمایەداری لەقوناغی نوێی فراوانبونیا باوەش ئەکاتەوە بۆ رژێمە ستەمکارە  بەرهەڵست کارەکانی دیمکراسی سیاسی.                                                                            3.پەیوەندی کاریگەری راسترەوی توندرەوی تیرۆرستەکان بەدەزگاکانی ئاسایشەوە بەئامانجی وتێکدانی  بزوتنەوە کرێکاریەکان و داوا سیاسیەکانیان.                                            4. لەدەولەتە نیشتمانیەکانا بەشداری لەململانی کۆمەڵایەتیەکاناو یارمەتی سەربازی وسیاسی بۆ لقی چینەکان پێشکەشەکات بەئامانجی هێشتنەوەیان لەدەسەڵاتی سیاسیا.                        5.کورت کردنەوەی بەیاسای کردنی دیمکراسی بۆ بەیاسای کردنی هەڵبژاردن و وروژاندنی ناکۆکیە سیاسیەکان لەنێوان توخمەکانی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکانا لە دەوڵەتە نیشتمانیەکانا.                  6.هاندانی ناکۆکی کۆمەڵایەتی نێوان لایەنەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی بەئامانجی دەست خستنە ناوکاروباری ناوخۆ وپشتگیری هێزە چینایەتیەکانی رێبازی لەگەڵ بوون وملکەچی.                                 7.پەیوەندی سەرمایەی نیشتمانی لەگەڵ سەرمایەی نانیشتمانیا(کسموپۆلۆتی)قۆرخکارە دەوڵەتیەکان وروژاندنی ململانێ ناوخۆییەکان وچی هەڵگرتووە لەدەوڵەتی نیشتمانیەکانا.                            8. بەناویەکاچونی سەرمایەی نانیشتمانی(کسمۆپۆلوتی)قۆرخکار لەگەڵ قەبارەی دراوی  نیشتمانی ئەگاتە ئەو ئەنجامەی  بنەمای دەسەڵاتی نیشتمانی بکشێتەوەو دەست  وەرنەدان لەکاروباری نیشتمانی.                                                                                                       9. رێبازی  جیهانگیری خۆ هەڵ قورتێن. ئەم دەربرینە لەهاوپەیمانێتی نوێی دەوڵەتیەکانا دۆزرایەوە . بەرهەڵستی بزاوتی سەرمایەی بەجیهانی کراوەو پشتگیریە وێرانکاریەکانێتی.            10.رێبازی سەرمایەداری بەجیهانی کراو. ناسراوە بەپەروەردەکردنی پاشکۆیەتی .بووە بەهۆی گەشەی گیانی نەتەوایەتی ونیشتمانی. بەرهەڵستی گیانی جیهانگیری نانیشتمانی و ئەو مەترسیانەی  لەسەر پێشەوەچوونی پەیوەندەکان هەڵیگرتووە.                                            دووەم.... دەوڵەتی نیشتمانی وبەیاسای کردنی هەڵبژاردن.                                                          قۆناغی نوێ لەفراوان بونی سەرمایەداری  بەزۆر شێوە ریزبەندئەکرێت. گرنگەکانیان            خۆتێ هەڵقورتاندنی ئابروبەرانە لەکاروباری نیشتمانی وداواکردن لەرژێمە ستەمکارەکان بەبەردەوامبون لەبەرێوەبردنی دەسەڵاتی سیاسیا بۆ ئامانجی.....                                 1. باڵادەستی کەرتی چینەکان بەسەر دەسەڵاتی سیاسی وڵاتاو دەستەبەرکردنی زاڵبوونی توێژە بازرگانی ودارایەکان لەسەر نەخشەی ئابوری وڵات بەمەرجێک  ئاماژەبکرێت بە کەمبونەوەی کاریگەری چینە بنەرەتیەکان لەبەرهەمی نیشتمانی.                                                2 . پشت بەستن بەیاسای کردنی هەڵبژاردن بەمەبەستی دەست بەسەراگرتنی هیزی کەرتەکان بەسەر دەسەڵاتی سیاسی وڵاتاو بڵاوکردنەوەی ترس وتۆقاندن وتیرۆر دژی هێزە نیشتمان پەروەرەکان وچالاکیەکانیان بۆ داواکاریە میللیەکان.                                                        3 . بەهێزکردنی هاوپەیمانی هیزی کەرتی چینەکان لەگەڵ سەرمایەداری قۆرخکارا بەمەبەستی دابین کردنی بەرگری دەوڵەتی لەگۆڕانکاریە نیشتمانیەکانا.                                                 سێیەم.... بەیاسای کردنی هەڵبژاردن و ئەرکی هێزە نیشتمانیەکان.                                        پەیرەوکردنی بەیاساکردنی هەڵبژاردن. پەردەیەکی یاسایە بۆ دەسەڵاتی کەرت چینەکان و پیرۆز کردنی ترس وتۆقاندن وتیرۆر لەلایەن دەوڵەتی سەرمایەداریە بەجیهانی کردوەکانەوە. لەبەرئەوەی دۆخەکە هانی هێزە نیشتمان پەروەرەکان ئەدا لەسەر چوونە ناو هەڵبژاردنی یاسیایەوە بۆ ئاشکراکردنی بەرنامە سیاسیەکانی و بەرگریەکانی لەبارەی مافی چینە کۆمەڵایەتیەکان وبەرهەڵستی هاوپەیمانی هێزی کەرتەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەوەو دەست خستنە ناوکاروباری نیشتمانەوە.                                                                       پشت بەستن  لەسەر گرنگی بەشداری لەخولی هەڵبژاردندا. لایەنگرم متمانەبکرێت بەرنامەی سیاسی بەمەرجێک لەقۆناغی نوێی فراوان کردنی سەرمایەدریدا وەستاوبێت لەسەر...                                                                                                               1. بنیاتنانی بەرنامەی نیشتمانی-دیمکراسی پشت بەست بەبەرژەوەندی چینە کۆمەڵایەتیەکان و بەرهەڵستی سیاسەتی کەرتی چینەکان کەلەبارەی بەرژەوەندی چینە نیشتمانیەکانی وڵاتەوە نامۆن.                                                                                                               2.چرکردنەوە لەسەر دروست کردنی دەوڵەتی نیشتمانی دیمکراتی و پاراستنی دەسەڵاتی نیشتمانی و سەرکۆنەکردنی خۆتێ هەڵقورتاندنی دەوڵەتان لەکاروباری ناوخۆ                            3. پشتیوانی کردنی شێوەکانی خەباتی ئاشتیانەی بۆ پشتگیری هێزە نیشتمانیە دیمکراتیەکان و تێوەنەگلان لە شێوەکانی توندو تیژی ولەناکۆکیە کۆمەڵایەتیەکاندا.                                               4 . چەسپاندنی تێکۆشانی یەکگرتوو لەنێوان بەرەی نیشتمانیە دیمکراتیەکاندا بۆ لەناوبردنی تیرۆر. ئەوەی کۆمەڵی هیزی کەرتەکان و توێژە چینایەتیەکان پشتی پێ ئەبەستن                              5.  داواکردن لەدەوڵەتانی جیهان بۆ وەستانی هاوشانی هێزە نیشتمانیەکان دژی تیرۆرو دەست تێ وردانی دەوڵەتی.                                                                    شیکردنەوەی بەرنامەی نیشتمانی دیمکراتی و شێوەکانی بەدەنگەوە چوون وبارودۆخی هاوچەرخ لەفراوانبونی سەرمایەداری. وەکو دەرەکەوێت و زامنە بۆ پێشکەوتنی نیشتمانی و بەرهەڵستە  بۆ پشتگیری پاشکۆیەتی و پەراوێز خستن.  ..                                         لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە56 ی 11ی ئازاری 2021 کەوە وەرگیراوە                        .