ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لوتفی حاتەم

عەلی قادر... لە عەرەبیەوە کردوێتی بەکوردی .

بابەتی وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی وجێبەجی کردنی وبەگرنگیەوە کارپێکردنی. بەرنامەی چەپی سۆشیالستی بیرۆکەیەکی سیاسەو روبەریکی داگیرکردوە لە بەرنامەی سیاسیا. لەبەرئەوەی هێشتا ئەو بابەتە هەمان سودو پێگەیەی هەیە کەلە خەباتی حزبە شۆسیالستیەکانا لەقۆناغی دوو سەربازگەیدا ئیشیپێکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەقی بابەتی وەرگرتنی دەسەڵات وسەرکردایەتی کردنە لەخەباتی چەپی سۆشیالستیدا و رووبەرووی گۆڕانی بەرنامە ئەبێتەوە دوای روخانی هەلبژادنی دوانەیی وپێشکەوتنی کۆمەڵایەتی وپەیوەندی گۆڕانی بەرنامە بەتاک وتەنیای ودەسەڵاتی پێشکەوتنی سەرمایەداری و چی لەناویا هەڵگرتوە لەپرسیاری بیرو بۆچوون:_ ئایا حزبی سوشیالستی هێشتا پشت ئەبەستێت بە شێوەی شۆرشی کۆمەڵایەتی بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی لە وڵاتاو ؟ ئایا حزبی سوشیالستی هەوڵ ئەدات بۆ خۆماڵی کردنی موڵکە تایبەتیەکان و پشت بەست بە رێبازێک بۆ پێشکەوتنی ئابوری نیشتمانی ؟ یەکەم:_ تاک وتەنیایی پێشکەوتنی سەرمایەداری ودەوڵەتی نیشتمانی . بەهۆی یاساکانی پێشکەوتنی سەرمایەداری ودەسەڵاتەکانی لەپەیوەندیە دەوڵەتیەکانا. بازاری نیشتمانی لەدەڵەتی نیشتمانیا تووشی دەست بەسەراگرتن و قۆرخکاری ئەبێتەوە. بەئامانجی بتەوبونی گەیشتن بەئەنجام. لەلای نیشانەکانی قۆناغی نوێ پەرەسەندنی سەرما یەداری هەڵوێستە ئەکەم . بۆ لێکۆڵینەوەی هێماکان. هێمای یەکەم:_ هێزە نیشتمانیە_ دیمکراسیەکان هەوڵ ئەدا بۆ سنوری لایەنگیری دەست بەسەراگرتن و پاشکۆیەتی بۆسەرمایەداری قۆرخکار.(ئیحتکار) پێکهێنەرە و پێشخەرە بۆ گەشەکردنی یەکتایەتی سەرمایەداری. هێمای دووەم:_ سەرمایەداری جیهانگیری گرنگی نادات بەپێشکەوتنی دەوڵەتە نیشتمانیەکان وەک ئەوەی لەقۆناغی کۆڵۆنیالیا ئامانجێتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی کۆڵۆنیالستی . بەهەڵسەنگاندنی بەشداری توێژی چینە نیشتمانیەکان. هێمای سێیەم:_ بەهۆی یەکتایەتی ودوژمنایەتی رژێمی سەرمایەداری بابەتی بنیاتنانی سوشیالستی لەدۆخی مێژووی هاوچەرخا لەیەک وڵاتا چاک نیە قسەی لێوەبکرێت. هێمای چوارەم:_ پاراستنی دەوڵەتی نیشتمانی بەرەچاوکردنی دەروبەری ژینگەیەکی لەبارە بۆ باوەشگەیەک(حاضنە) بۆ گۆرانکاری کۆمەڵایەتی نیشتمانی. ئەبێتە ئەرکێکی بنەڕەتی لەخەباتی نیشتمانی دیمکراتی. ئەگەر روانگەی ئاماژەبۆکراو کارنامەی بۆ چوونێ سیاس تیا ببینرێتەوە لە: دووەم:_ بەرهەڵستی پاشکۆیەتی وپەراوێز خستن لەدەوڵەتی نیشتمانی:_ 1_ پەرەسەندنی سەرمایەداری لەقۆناغی نوێیدا جییاکراوەیە بەمل بۆنانی خواستی سەربازی ودەسەڵاتی یاسای پاشکۆیەتی و پەراوێز خستن لەرێبازی پەیوەندیە دەوڵەتیەکانا . 2_یەکتایەتی و پێشکەوتنی سەرمایەداری لە قۆناغی بەجیهانی کراوا مەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتی نیشتمانی نیە بەڵکو هەوڵ ئەدات بۆ مڵ کەچکردن وپاشکۆیەتی. 3:_ یاسای پاشکۆیەتی وناچاری چوونەپاڵ نیشانەیە بۆ ناوبانگی جیانەبونەوە بۆ یەکتای (وحدانیە)پەرەسەندنی سەرمایەداری. بۆ ئەوە پێویستی بەگۆڕینی شێوەی تێکۆشانە بۆبەر هەڵستی لایەنگیری تێکدەررانە، 4_ لەتوانای چینیکی کۆمەڵایەتیدانیە بەتەنیا یاساکانی پاشکۆیەتی وچوونەپال لەناوبەرێت وبەرهەڵستی ئەنجامە تێکدەرانەکانی بکات. 5_ لایەنگری پاشکۆیەتی و چوونەپاڵ لەروخاندنی دەسەڵاتی نیشتمانیا ناوەستێت بەڵکۆ هەوڵ ئەدات بۆ تێکدانی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان. 6 _ لایەنگری پاشکۆیەتی وتێکدان ئاسان کاری ئەکات لەبەردەم شەڕە ناوخۆیەکانداو دوور خستنەوەی هێزە چینایەتیە بنەرەتیەکان لەگۆرەپانی بەرهەم و خەباتی نیشتمانیدا. 7_ پەرەسەندنی سەرمایەداری هەوڵ ئەدات بۆ پشتگیری توێژی چینەکان. توێژی بازرگانی _ خانوبەرەو دارای لە بەرێوەبردنی دەسەڵاتی سیاسیا. جگەلەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی چینە کۆمەڵایەتیە بنەرەتیەکان و تەسک کردنەوەی پێگەی سیاسیان. 8 _ توێژی چینەکان بەهۆی لاوازی بنکەی کۆمەڵایەتیان بەئەنقەست سیاسەتی تیرۆر بڵاوئەکەنەوە بۆ پتەوکرنی رێکخستنی هاوپەیمانیە سیاسیەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی قۆرخکار. ئەگەر ئەو گۆڕانکاریانەی سەرمایەداری بەجیهانی کراو هەوڵی بۆئەدات بۆئەوەی لەدەوڵەتە نیشتمانیەکانا جێبەجێی بکات بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ناکۆکی وململانێی کۆمەڵایەتی لەناو چینە کۆمەڵایەتیەکانا بەئامانجی بەستنەوەی سامان وبازاری ئەو دەوڵەتانە بەڕەوڕەوەی بەرهەمی سەرمایەداری بەجیهانی کراوەوە. بیروبۆچونی سیاسی _ کۆمەڵایەتی ئاماژە پێدراو لەئەنجامی پەرەسەندنی سەرمایەداری و یاسا تێکدەرانەکەیەتی. پێویستە هێزە نیشتمانیە دیموکراتیەکان بگەنە بۆچونێکی تێکۆشانی هاوبەش بەمەبەستی بەرهەڵستی ئەو یاسایەی لەئەنجامی پەرەسەندنی سەرمایەداری بەجیهانی کراوی تێکدەر دەری ئەدات. سێیەم:_ هاوپەیمانی نیشتمانی وپێکهێنانی دەوڵەتی دیموکراتی. ئا_ دروست کردنی دەوڵەتی دیموکراتی ئەرکی بنەرەتی هێزە نیشتمانیە دیموکراتیەکانەو ئەو مەرجانەی پێویستە بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی سیاسی _ چینایەتی هەوڵبدات بۆ جێبەجی کردنی ئەرکە نیشتمانیەکان. 1_دروست کردنی دەوڵەتی نیشتمانی دیموکراتی پشت بەست بە دیموکراتی کۆمەڵایەتی _ سیاسی. و رەنگدانەوەی بەرنامەی نیشتمانی لەچالاکیە سیاسیەکانیا. 2_ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی دیموکراتی لەسەر هاوپەیمانی هێزە نیشتمانیەکانی وبزوتنەوە سیاسیەکانە. ئەوانەی دژوەستاون لەبەرامبەر شوێن کەوتەی تێکدرەکانن. 3_ پشت بەست بەیاسایی هەڵبژاردنی دیموکراتی لە وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕن لەبەرامبەر گیانی تاک ڕەوی لەفەرمان ڕەوای. 4 _دروست کردنی دام ودەزگای دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر بنچینەی پارێزگاری لەرژێمی دیموکراتی و سیاسەتی نیشتمانی وپشت بەستن بەوتو وێژی نیشتمانی دژ بەپاشکۆیەتی و پەراوێزخستن 5_ پشت بەستن بە بەرنامەی دەسەڵاتی ئابوری نیشتمانی لەسەر هاوبەشی هەردووکەرتی گشتی و تایبەت بەئامانجی پێشخستنی ژێرخانی ئابوری وچینایەتی وڵات. 6 _پاراستنی بیمەی کۆمەڵایەتی ولەناوبردنی هەژاری وئابروبردن لەدەسەڵاتی دەوڵەتی نیشتمانیا. 7_ لەسەر دەوڵەتی نیشتمانیە پاراستن وبەرگری بکات لەدەست تێوەردانە دەوڵەتیەکان و نارەزایەتی دەربرێت لەهاوپەیمانی چینایەتی لەگەڵ سەرمایەداری بەجیهانی قۆرخکارە دەوڵەتیەکان 8_دروست کردنی پەیوەندی دەوڵەتی وهەرێمی لەسەر بنەمای ڕێزی دەسەڵاتی نیشتمانی و گەشەی بەرژەوەندی نیشتمانی _ نێودەوڵەتی هاوبەش. ئەو بابەتانەی ئاماژەی بۆکرا هێما نیشتمانەکان پێکدینن بۆکاری سیاسی و هاوپەیمانێتی نیشتمانی ئامانجگرە بۆ پاراستنی یەکێتی وڵاتی نێشتمان وبنەبرکردنی دەست تێوەردانی سەربازی دەرەکی لەکاروباری نیشتمانی وڵاتانا. پشت بەست لەسەر ناوەرۆکی وتاری بیروبۆچونی سیاسی پەنامان بردە بەر جێگیرکردنی ئەم ئەنجامانەی خوارەوە. 1_ سەرمایەداری بەجیهانی کراو هەوڵ ئەدات بۆسەپاندنی یاسای پاشکۆیەتی وپەراوێزخستن بەسەر دەوڵەتە بیشتمانیەکانا. ئەوەمانای دارمانی دەسەڵاتی نیشتمانی ولەدەستدانی پەرەسەندنی ئابوری سەربەخۆیە 2_دەست تێوەردانی سەرمایەداری بەجیهانی کراو. خۆتەرخان کردنە بۆ هەڵوەشاندنی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکانی وڵات و ئەنجامەکەی ناکۆکی وشەری ناوخۆی لێ دروست ئەبێت. 3_ تاقیکردنەوە مێژووییە هاوچەرخەکان ئەوەیان جێگیر کردوە کەئەتوانرێت هاوپەیمانی نیشتمانی پێکبهێنرێت بۆ بەرهەڵستی پەرەسەندنی سەرمایەداری وپشتگیریە تێکدەرانەکانی. (٠٠لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 59ی 23ی ئازاری2021 بڵاوکروەتەوە)..

 

  • 1