ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كاتێ بیر له ‌ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌نه‌وه که‌‌ سه‌ركرده‌كان دیپلۆماتكاری فه‌لسه‌فی بن

ده‌وڵه‌ت رێكخراوێكی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ گرنگترین هۆی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ستی چینێكه‌، كه ‌له‌ڕوی ئابوریه‌وه‌ رۆڵێكی گرنگ له‌ كۆمه‌ڵگادا ئه‌گێڕن، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت هێشتنه‌وه‌ی رژێمی ئابوری و داكۆكی كردنه‌ له‌سه‌ر چینی فه‌رمانڕه‌وا له‌به‌ر باری سه‌رنجی مێژوییدا، ده‌وڵه‌ت له‌كاتی په‌یدابونی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیه‌وه‌ په‌یدا بوه‌، له‌وكاته‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دو چین بون كۆیله ‌و كۆیله‌داره‌كان ده‌وڵه‌تیش وه‌ك ئۆرگانێكی سیاسی بۆ پاراستنی قازانجی خاوه‌ن كۆیله‌كان له‌دژی چه‌وساوه‌كان پێكهاتوه‌، له‌ده‌رونی مێژودا سێ (3 )جۆر ده‌وڵه‌ت له‌دایك بوه:

1_ ده‌وڵه‌تی كۆیله‌داری 2_ ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی 3_ ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری.

پرسیار له‌وه‌دایه‌ هه‌ندێ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌ده‌ن، ئه‌بێت كام جۆریان بێت یان ده‌وڵه‌تێك ده‌هێنه‌ ئاراوه‌ كه‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكات، به‌ڵام ئاخۆ كه‌ی و چۆن سه‌ركرده‌كان خۆیان فیدای ئه‌و خزمه‌تكاریه‌ ده‌كه‌ن، جۆرو ڕوخساری ده‌وڵه‌ته‌ كوردیه‌ خزمه‌تگوزاره‌كه‌ش چۆن دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ی بینین و له‌خزمه‌تیداین ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ دوای بكه‌وین و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ین وەک دوئیدارە ، دارێكیش ڕه‌گی لاواز بێت به‌ئاسانترین شه‌ماڵی ناڕه‌زایی له‌بن دێت ، لامان ڕونه‌ جه‌ماوه‌ر ئۆقینانوسه‌ و سه‌رۆكه‌كانیشمان له‌ پاپۆڕێكدان له‌ناویدا ، هه‌ركاتێ ئۆقیانوس ده‌ستی كرد به‌شه‌پۆل هاوێشتن ته‌ڕو وشك پێكه‌وه‌ نغرۆده‌كات.

ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی وای ده‌بینم كه‌ زۆر سه‌خته‌ تێ پەڕیوە ، پێویست بو زوتر فریا كه‌ون بۆئه‌وه‌ی زمانێكی یه‌كگرتوی ستاندارمان هه‌بێت لێره‌وه‌ ناتوانین به‌ره‌پێشه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵگرین ، له‌ڕوی تواناو ئینتی زمانه‌وانیه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وماوه‌ درێژه‌ی حكومڕانی نه‌توانراوه‌ ئه‌وهه‌وڵه‌ بگاته‌ ئه‌نجام ، به‌داخه‌وه‌ شه‌رمی ناوێت بڵێم ده‌سه‌ڵات ته‌نها سه‌رقاڵی دراو ئیمتیازات بوه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی پاراستوه ،‌ ئه‌وه‌ش هۆكاری گرنگ بوه‌ بۆ دروستكردنی ته‌كه‌تولات چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی گچکەی دی ، له‌خواره‌وه‌ وه‌ك هێشو شۆڕبوه‌ ته‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ر، له‌لایه‌كی تروه‌ تائه‌م كاته‌ش ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی كوردستان نه‌توانراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی نیشتمان ، بگره‌ دیسانەوە ڕۆژله‌دوای ڕۆژ كرده‌ی ته‌عریب كردن داگیرگاری له‌زیاد بوندایه‌ ، له‌سه‌روی كێشه ‌ناوخۆیه‌كان دژایه‌تی كردنی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بی و ئەقلیمیەکان بۆ پارچه‌ نه‌كردنی خاكی عێراقی عروبه‌یه‌ ، سه‌ره‌ڕای گیرۆده‌بون به‌ده‌ست سێ ده‌وڵه‌تی سه‌رسه‌خت و كۆنه‌په‌رستی وه‌ك ئێران و سوریا و توركیا كه ‌ڕۆژانه‌ هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ ئەدەن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وهۆكاره‌ زه‌به‌لاحانه‌دا هه‌مویان بونه‌ته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بچوكه‌ی دابینكراوه‌ ، چ جای بمانه‌وێت داوای سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین، های له‌وماڵوێرانیه‌ی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت ، ڕاستیان گوتوه‌ ده‌ستی لێمه‌ده‌ باخراپ نه‌بێت ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تائێستا‌ ململانێی ده‌سه‌ڵات و ناوچەکەری له‌ناخۆمادا هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ ، پاش چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵات داران ، گرفته‌كان بێ چاره‌ ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌ی له‌حاڵی ئه‌وده‌وڵه‌ته‌ی دروست ده‌كرێت، له‌و نێوانه‌دا كه‌س خۆی به‌دۆڕاو نازانێ ناتوانن به‌لانی كه‌مه‌وه‌ دۆڕانه‌كان به‌ش بكه‌ن یان به‌یه‌كسانی له‌و كێشانه‌دا ده‌رچن تا كۆمه‌ڵگا پشوو بدات ، ئه‌و ڕێك نه‌كه‌وتنانه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری دروست نه‌كردنی ئیداره‌یه‌كی توندوتۆڵی به‌هێز و یه‌كگرتو هه‌ریه‌ك له‌ئاوازێكیان خوێندوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی په‌یڕه‌و كه‌ن، ئه‌ی چۆن له‌كوێ كه‌ی ده‌توانن ببنه‌ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تێكی كوردی كه‌یاسا سه‌روه‌ربێت؟

لێره‌دا ئه‌مه‌وێت باس له‌و ده‌وڵه‌ته‌ بكه‌م كه‌بۆ خزمه‌تی هه‌موانه‌، پێویسته‌ سه‌ركرده‌ دیپلۆماتكاره‌كان زیاتر هه‌ڵ بده‌ن كه‌سانی فه‌لسه‌فی بن ئه‌وكات ده‌توانن ژیان فه‌راهه‌م كه‌ن بۆ گەلەكه‌یان ، ئه‌وشێوه‌ دیپلۆماتكارانه‌ ده‌توانن هاوڵاتیان له‌ژێر چه‌پۆكی چه‌وساندنه‌وه‌ رزگار كه‌ن، كه‌سانی تیرۆریسمی دوێنێ كه‌ به‌كۆمه‌ڵ پێشمه‌رگه ‌و كه‌سایه‌تیه ‌ناوداره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كوشتبێ ، له‌كۆتای ته‌مه‌نیدا چۆن ده‌كرێت كه‌سێكی سیاسی فه‌لسه‌فی بێت، ده‌وڵه‌تێكی لێوان لێو له‌یه‌كسانی بۆژیان دامه‌زرێنێ ، بڵێ من شێوه‌ی گاندی و ماندێلام لێ ڕواوه‌، پێموایه‌ فه‌لسه‌فیه‌ سیاسیه‌كان ده‌توانن (ئۆتارێكی) سه‌ربه‌خۆیی ئابوری بنیات بنێن ، كه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌كوردستان تائێسته‌ هه‌وڵی بۆ نه‌دراوه‌ ، ئه‌وان چالاكی فه‌رهه‌نگی تاكی كوردیان كوشت ، ئەستەمە جارێی تر زیندوبنەوە ..