ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قۆناغی شۆڕشەکانی کوردستان لەکۆتایی ساڵانی شەستەکانەوە لێرەو لەوێ ھەندێ کات گیانبازی و ھەندێ کات نوشوستی مێژویی تیابوە،لێرەدا دەمەوێت لەسەر چەن ئاڵوگۆڕێکی قۆناغی گوزەری دیموکراسی قسەبکەم،ھەر لەودەمەوە کاراکتەرێک بەناوی عەلی شامار کەتەواوی کەسوکاری شەھید دەبێپیشەکەشی بەقاڵیە ڕێک مەبەستم ساڵانی حەفتاکانەکاتێک خەڵانی ئاسایی سەردانی ئەمزاتەیان دەکرد بەردەوام لەباخەڵیدا نامیلکەکانی مارکس و ماویی لەباخەڵدا بو پێشکەشیانی دەکرد،ئیدی خەبەرو باسی خرۆشانی کۆمەڵەی مارکس لینینی تەشەنەی کرد بەشاردا دەمەوێت لێرەداو لەم بوعدە مێژوییەوە ھەڵوەستەیەک لەسەر ڕاگوزەری ئەم قۆۆناغە بکەم بەئاشکرا ئاستی ململانێکان لەکتێبەکانی لەکەناری دانوبەوە بۆخری ناوزەنگ،پەنجەکان یەکترئەشکێنن دەبینین ئاستی ململانێکان گەیشتوە بەکوێ،بەڵام کاتێک ئینسان یاداشتی ئەوکاراکتەرانە دەبینێ دەزانێ دۆخەکەبۆگەنی ھەسڵاوە،زۆر بەڕونی لەو ئانو کاتەدا کاراکتەری برایم جەلال دەبینین دەزانی دوای سزادانی لەسەرکردەوەیەکی لەناو شۆڕشدا دواتر تێوەگلانی لەبابەتی فوئاد مستەفاسوڵتانی لەمەریوان ئەوکەتنەی دا،بەڕاستی لێرەدا نامەوێت لەوە زیاتر لەسەر برایم جەلال بدوێم،لەوێستگەیەکی تردا ساتی ھەڵکوتانەسەر ئاڵای شۆڕش و لەناوبردنی ٤٠ کەس لەو حەرەکەیە دەپرسین پەرچەکرداری ڕق زادەی چ کولتورێکە؟بەخوێندنەوەیەکی وردم بۆ یاداشتی سیاسیەکانی ئەو قۆناغە دەتوانم بڵێم کتێبی ئەزمون و یادی مامۆستاپشکۆنەجمەدین بوێرانەتر دانی بەڕوداوەکانا ناوە،دواتر قۆناغی نوسینەوەی چەپکێک لەمێژوی کۆمەڵە دێتەئاراوەو لەبەرانبەردا کتێبی کام چەپک و چۆن مێژویەکی کۆمەڵەدەنوسرێتەوە کەمن پێموایەزۆر ڕوداوی چەواشەکاری تیاڕاستکردوەتەوە نوسەر ئەگەرەکو بەویژدانی نەتەوەییەوە تەماشای کتێبی ئەوڕۆژانی نیشتیمان ھی ھەموان بو ی شاعیر ھەڤاڵ کوێستانی بکەین بەڕونی دەبینین لەوڕۆژگارەدا ھەڤاڵگەنجێکی موتەحەمیسی شاعیری نەتەوەیی بوە لەدوای بانگکردنی لەلایەن جەلال تاڵەبانیەوە بۆ سەرکردایەتی ئەوکاتەی یەکێتی ئیدی کوردستان بەجێدێڵێ و بەدڵێکی شکاوەوە دەچێتە تاراوگە ئەمەش دوای ئەوە دێت نامەیەکی کوێستانی دزەدەکات بۆ بەردەستی سەرکردایەتی ئەوکاتە، بەڵام بەڕاستی ھەڤاڵ کوێستانی لەوکتێبەدا وەک ئایکۆنێکی ئەخلاقی بەوردی شیکاری بۆڕوداوەکان کردوە،

ئەوەی دەمەوێت لەکۆتایدا لەم مەقالەیەداقسەی لەسەر بکەم کتێبی بیرەوەیەکانی مامۆستا جەعفەرە کەخوێندنەوەیەکی تری بۆ ڕوداوەکانی کوردستان کردوە ئەوکتێبە دەرخەری ئەوەیە کەھەژمونی قۆناغی ساڵی ١٩٧٠ تا ڕاپەڕین شەھیدەکانیان لەنوێ شەھیدکردەوە

ئازاد بایز

١٠/٦/٢٠٢١

  • 1