ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پیاهەڵدانی نایەکسانی(نەبونی ئەلتەرناتیڤە   

سۆزان جۆرج

و.... عەلی قادر

بەشی یەکەم

پێویست ئەکات دۆخەکە بگێرینەوە بۆ بەرلەساڵی1979 وساڵێک بەرلەگەیشتنی (مارگرێت تاتشەر) بەدەسەڵات و راستەوخۆ شۆرشی لبریالی لەبەریتانیا، ئام خانمە ئاسنینەقوتابیەکی فریدریش فۆن هایکەو سەر بەداروێنیە کۆمەڵایەتیەکانە، شەرمی نەئەکرد لەئاشکراکردنی باوەر بونەکەی، ناسرا بەوەی بەیەک وشە پاساوی بۆ بەرنامەکەی ئەهێنایەوە TINAواتە ئەلتەرناتیڤ نیە، بەهای ناوەندی لەبروای تاتشەرو نیولبرالی دا، بۆچونی بەربەرەکانیە_ بەربەرەکانی لەنێوان گەلان وناوچەکان و کومپانیەکان وبەکان و لەنێون تاکەکانا، بێگومان بەربەرەکانێی ناوەند بۆ لەیەک جیاکردنەوەی مەڕە لەبزن ، پیاو لەمناڵان و بەهێزەکان لە لاوازەکان، پێویستبوو بەوپەڕی تواناو کاریگەریەوە هەموو شەمەک وکەرەستەکان دابەش بکرایە، مەتریالی یان سروشتی یان مرۆی یان دارای، لەسەر پێچەوانەی ئەوە فەیلەسوفی مەزنی چینی لاو تزو بەم چەند وشەیە کۆتای بەکتێبەکەی دێنت (تاو_تی تشینغ) لەسەر هەموو شتێکی تر بەربەرەکانی مەکەن، لەجیهانی لبریالی نوێدابەجێهێنەرە بێ هاوتاکان لەوە ئەچێت ئەوانەی کاریان بەئامۆژگاریەکانی ئەو کرد، ئەوانە بەگشتی بەجێهێنەرەکانبوون،واتە کومپانیا گەورە سنوور بڕەکان کە بەهەزارحاڵ بنەمای بەربەرەکانی لەسەریان جێبەجێ ئەکرێت،ئەوانە  لێزانی کاریگەری ناگونجێ ناویان لێ بنرێ (سەمایەداری هاوپەیمان) رێکەوت نیە کەلە سێ بەش دووبەشی و سێ بەش لەچواربەشی ئەو سامانەی ناونراوە (بەرهەم هێنانی راستەوخۆی دەرەکیە) بەگوێرەی ساڵەکان تەرخان نەکراوە بۆ بەرهەم هێنانی نوێ بۆ دروستکردنی دەرفەتی کار، لەراستیا بۆ ئۆپراسوێنی(تێکهەڵکێش کردن ودەسبەسەراگرتنە)هەمیشە بەدەرکردنی فەرمانبەرەکانیان کۆتاییەت،  لەبەرئەوەی پەیوەند بەلبرالە نوێکانەوە بەربەرەکانی هەمیشە لێهاتو بەخشندەیە ناشێ ئەنجامەکانی خراپبێت، ،بازاڕ بە پلەیەک وەک خوا دانایە،ئەو دەستی شاراوەیە ئەتوانێ چاکەی جێگیرو  خراپە جێبەجێ بکات، تاتشەر لەوەتارێکیدا ئاوەهای وت(ئەوە ئەرکی ئێمەیە پیاهەڵدان بکەین بۆ نایەکسانی وبایەخ بدەین بەبەرەڵاکردنی بەهرەو تواناکان ورزگارکردنی وزەی دەربڕین لە بەرژەوەندی گشتی،  بەشێوەیەکتر گوێ مەدەن بەوانەی لەبەشی دواوەی گۆرەپانی بەربەرەکانیدا ئەمێننەوە ، بەیاسای سرووشت مرۆڤەکان یەکسانین، بەڵام ئەمە لەبەرژەوەندی پشکداری نەوەکانی خێزانی شکۆدارەکانە، زۆرترین هاندەربێت بۆ فێرکردن بەهێزەکان سودیان هەیە بۆهەموان، بێ دەسەڵات وئەوانەی پلەی فێربونیان نزمە شایستەی هیچ نین، ئەوەی بەسەریان هاتووە هۆکارەکەی هەرگیز کۆمەڵگانیە، بە قسەی تاتشەر  بەرەڵاکردنی یاسای بەربەرەکانی بۆ کۆمەڵگا باشترە، جێگەی داخە مێژوی بیست ساڵە فێرمان ئەکات، بەتەوای پێچەوانەبووە،  ئەوەی لەوڵاتی بەریتانیا  بەرلەسەردەمی دەسەڵاتی تاتشەر گوزەراوە نزیکەی لەدەکەس یەک کەس پۆڵین  ئەکرێت ولەژێر هێلی هەژاریا ئەژیان، ئەوە تۆمارێکی نایاب نەبوو، بەڵام بەپێوەری سەرجەم گەلان شانازیەو باشترە لەو دۆخەی بەرلەجەنگ تێداژیابوون و ئێستا بەفەرمی بڵاوکراوەتەوە لەچوارکەس یەک کەس و منداڵێک لەسێ منداڵ هەژارە، ئەمە منای ئەوەیە مانەوە لەژیانا بۆ بەهێزە، ئەو خەڵکانەی پاڵتۆیەکیان نیە لەباران بیانپارێزیت ولەوەرزی زستانا ناتوانن  ماڵەکانیان گەرم بکەن و ئاویان هەبێت  بەرلەوەی کارەباو ئاویان بۆ پێبکرێت  ناچارئەبون پارچەیەکی کانزاییان لەپێوەرەکەدا دائەنا وەک جۆرە فێڵێک،  من ئەم نمونانەم لەراپۆرتی ساڵی1996ی کۆمەڵەی کار لەبارەی هەژاری مناڵانی بەریتانیاوە وەرگرتووە، نمونەی ئەنجامی باجی چاکسازی  هەردوک مارگرێت تاتشەر و جۆن مێجەرە، نمونەیەکی هەشتاکانی سەدەی رابردوە، لەسەدا یەکی ئەوانەی باجیان ئەدا لە29٪ ی لە داشکاندن دەسەکەوت، کەسێکی تر نیوەی تێکرای ئەو کرێیەی لە ساڵیکیا وەری ئەگرت باجەکەی بەرێژەی 7٪ بەرزبۆتەوەو لەکاتێکدا کەسێکی تر کە دەسکەوتەکەی دەهێندەی تێکرای کرێیەی وەری ئەگرت لەساڵێکا  بەرێژەی 21٪  بۆ دابەزێنراوە،کرۆکی تری بەربەرەکانی بەهای ناوەندی نیولبرالیەکانە(لبرالە نوێکان) بەرتەسک کردنەوەیەکی ستەمکارانەی کەرتی گشتیە لەبەرئەوەی مل کەچی یاسی گشتی بنەرەتی نەبوەو نابێت، 

سۆزان جۆرج .. زانای کۆمەڵناسی وسیاسەت و تێکۆشەرێکی ئەمریکیە  لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە76ی دووشەمەی 24 ی ئایاری 2021 بڵاوکراوەتەوە                

  • 1