ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کورتەیەک لەمێژوی نیولبرالی ( لبرالی نوێ) پیاهەڵدانی نایەکسانی و( نەبونی ئەلتەرناتیڤ)

سۆزان جۆرج

و... عەلی قادر

بەشی دووەم

مەبەست لەبەربەرەکانی قازانج و داماڵینی پشکە لەبازاڕو بەتایبەت کردن یەکێکە لەگۆڕانکاریە گەورەکانی ئابوری لەم بیست ساڵەی دوایدا، دەسپێک لەبەریتانیاوەو لەسەجەم بەشەکانی جیهان بڵاوبوەوە، بەتایبەت کردن و شکاندنی نقابەکان،-- رێگەم پێبدەن بەپرسیارێک ، بۆچی لەوڵاتانی سەرمایەداری بەتایبەتی لەئەوروپا، خزمەتگوزاری گشتی بۆچی هەتا ئێستا ئەوخزمەتانەی وەک خۆی ماوە ؟ لەراستیا زوربەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان وئەوانەی نزیکی ئەو شێوازەی هەیە کە ئابوریەکان ناویان لێ ناوە( قۆرخکاری سرووشتی) کاتێک بونی قۆرخکای سرووشتی ئەبێت قەبارەی نزمی بیمە لەئاستێ ئەوپەریدایە لە چالاکی ئابوریا، یەکسانە بەقەبارەی کردای بازاڕ، بە شێوازێکی تر، کومپانیایەک پێویستە لەسەری بەقەبارەیەکی دیاری کراوە بەراورد بە هاتنەدی پاشەکەوت بەدوایاب باشترین خزمەت کەبگونجێ بەکەمترین نرخی تێچوون بۆ بەکاربەر، خزمەتگوزاری گشتی لەسەرەتادا پێویستی بەدراو وسامانی زۆرە بەکاری بهێنن وەکۆ هێڵی ئاسنین یان تۆڕی گەیاندنی وزە، هەروەها ئەوە هاندەرنی بەربەرەکانی نیە لەبەرئەوە چارەسەری نمونەی نیولبرالەکان بێگومان قۆرخکردنی گشتیە، نیولبرالەکان ئەزانن هەموو شتێکی گشتی چاڵاک نیە، ناچاریە، لەبەتایبەکردنی قۆرخکردنی سرووشتیا دەسکەوت چیە؟ خاوەن سەرمایە نوێکان بەشێوەیەکی سرووشتی وباو رووئەکەنە سەپاندنی نرخی قورخکاری بەسەر جەماوەرەو وقازانجی زۆر بۆ خۆیان ئەچننەوە، ئابوری ناسە کلاسیکیەکان ناویان لێ ناوە، ئەنجامی تێکشکانی قەوارەی بازاڕ، لەبەرئەوەی قازانج بەرزترە لەوەی کەئەبێت هەبێت، خزمەتگوزاریانەی ئەدرێتە بەکاربەر پێویست ناکات باش بێت، لەپێناوی بەرگرتن لەدۆخی سەرنەکەوتنی قەوارەی بازاڕ، نزیکەی هەموو وڵاتانی سەرمایەداری لە ئەوروپا پشت ئەبەستن بەپۆست وگەیاندنی تەلەفون وکارەباو گاز وهێڵی ئاسنین شەمەندەفەری تونێل گواستنەوەی ئاسمانی وخزمەتگوزاری تر وەک ئاو وهەڵگرتنەوەی خاشاک وهی تر باوبوە مڵکی قۆرخکاری دەولەتە، ئەم دۆخە لەهەشتاکانی سەدەی رابردوەوە درێژەی هەیە، وڵاتە یەکگرتوەکان گەورەترین دوورخستراویە لەم بنەمایە. لەوانەیە لەبەرئەوەبێت جوگرافیایەکی قەبەی هەیەو رێگەی پێنادات پشت ببەستێت بەقۆرخکاری سرووشتی، لەهەموو دۆخێکا ، مارگرێت تاتشەر سووربو لەسەر گۆڕینی هەموو ئەم دۆخەکەو سودی زیاتر لەوە خستنەکاری بەتایبەت کردن بۆ شکاندنی هێزی نقابەکانی کرێکاران بۆ روخاندنی کەرتی گشتی کە بەهێزترین قەڵای نقابەکانبو، توانی روەو یەکلاکەرەوە لاوازی بکات، هەروەها لەنێوان ساڵی 1979_ 1994 ژمارەیەک فەرمان(کار) لەکەرتی گشتی بەریتانی لەنێوان شەش بۆحەوت ملیون کەم کرایەوەو بەرێژەی 29 ٪ هەموو ئەو فەرمانانە بەکردار هەڵوەشێنرانەوە، کارمەندەکانیان ئەندامی نیقابەکانبون، لەکاتێکدا دامەزراندن لەکەرتی تایبەت وەستابوو. لەماوەی ئەو یانزە ساڵەدا، ژمارەی تێکڕای کەمکردنەوەی کارەکان لەبەریتانیا گەیشتبوە1،7ملیون واتە رێژەی7٪ بەراورد لەگەڵ ساڵی 1979، لەنەرتی نیولبرالیەکانا ژمارەی کەمی کرێکار باشترە لەزۆر بونیان لەبەرئەوەی کرێکار لەدەسکەوتی خاوەن پشکەکان دەرەکرێت، بەڵام لەبارەی کاریگەری تری بەتایبەت کردن چاوەروانکرابوەو شیاوی بۆچونبوە،

سۆزان جۆرج .. زانای کۆمەلناسی وسیاسەت و تێکۆشەرێکی ئەمریکیە. لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 76 ی دووشەمەی 24 ی ئایاری 2021 بڵاوکراوەتەوە

  • 1