بەڕوونی
کاوە مەحموود
فەلسەفەی مێژوو لەڕوانگەی مارکسەوە
بەشی یەکەم
پێشەکی
مێژوویەکێکە لەو زانستە کۆمەڵایەتییانەی، کە پەیوەندنی بەلێکۆڵینەوەیڕابردووی مرۆڤەوە هەیە. هەرچەندە تا ئێستا پێناسەی جیاواز بۆ مێژوو دەکرێت، بەڵام پێشتر مێژوو تەنیا لە چوارچێوەی گێڕانەوەیڕووداوەکانی پێشوو بووە. لەگەڵ گەشەکردنی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی شیکاری مێژوویی و پۆلێنکردنیڕووداوە مێژووییەکان بۆ بەش و قۆناغی جیاواز بە مەبەستی تێگەیشتن لە ئەنجامەکانی، بوارێکی نوێی توێژینەوەی لە بواری مێژوودا درووست کرد.
مێژووڕووداوی لە پێشینەیە کە جوڵەی تێدا نییە و لەڕابردووداڕوویداوە و ئەمەش جیاوازە لە چەمکی فەلسەفەی مێژوو، کە ئەرکەکەی شیکردنەوەیڕووداوی پێشینەیە، بەڵام ئەو شیکردنەوەیە بە مەبەستی لێکدانەوە و خوێندنەوەی تیۆری و دۆزینەوەی ئەویاسایانەیە کە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانی درووستکردووە و لە سەردەمی جیاوازدا ئاڕاستەی عەقڵی مرۆڤی کردووە.
توێژینەوەکانی فەلسەفەی مێژوو لە چوارچێوەی بەشەڕووداوێکی دیاریکراودا ناوەستێت و دەڕوانێتەڕووداوی مێژوویی بە شێوەیەکی هەنووکەیی و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن و خستنەڕووی هۆکاری بنەڕەتی و هەمەلایەن و سەرەکی و گشتگیر، کە جوڵە لە هزری مرۆڤ بۆ ئاڕاستەیڕووداوەکان درووست دەکات، بەم جۆرەش فەلسەفەی مێژوو بەشێکە لە بەشەکانی فەلسەفە.
لە فەلسەفەییۆنانیدا تەماشای مێژوو وەک خولیڕووداوی دووبارەکراوی بەردەوام دەکرا، کە کۆتایی نایەت و لەمڕوانگەیەوە دەستەواژەی "مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە" هاتە کایەوە.
لە سەدەکانی ناوەڕاست لە مێژووی ئەوروپادا و لە ئاکامی هەژموونی هزری لاهوتی، گرێدانی سەرجەمڕووداوەکان بە بڕیار و ئیرادە و هێزی خواوەندەوە و پشتگوێخستنی کار و ئیرادەی مرۆڤ لە کارکردن و بڕیاردان و درووستکردنیڕووداوەکان، ئاڕاستەی سەرەکی لە فەلسەفەی مێژوو بوو. لەم سەردەمەدا جەخت لەسەر ئیرادەی خواوەند و هێزی نادیاری دەرەوەی کۆمەڵگا و قایلبوون بە ناخۆشی و ناجۆری و بوونیڕەوشی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی سەپێنراو و خراپ دەکرایەوە، بە جۆرێک مرۆڤ جگە لە قایلبوون بەوەی هەیە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەخرایە بەردەمی.
ئەم ئاڕاستەیە لە بۆچوونەکانی پیاوانی کەنیسە وەک بابەتێکیڕەها و حاشاهەڵنەگر دەرکەوت، بۆچوونەکانی سانت ئوگۆستین لە سەدەی پێنجەمی زایینیدا نموونەی ئەم هزرەیە؛ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "شاری خودا لە ئاسمانە و هەموو شتێک لەوێدا ئەرێنییە و هەموو نەرێنی و خراپەکاری لە شاری زەویدایە کە شاری مرۆڤە".
لە مێژووی ئەزموونی هزری کۆمەڵگای ئیسلامیدا ئیبن خەلدوون کە بۆچوونەکانی سەبارەت بە کۆمەڵناسی لە بازنەی دەستەواژەی (ئاوەدانکردنەوە) باس دەکات، ئاماژە بە لێکدانەوەی مێژوو دەکات بەو پێیەی مێژوو تەنیا کۆکردنەوەیڕووداوەکان نییە، بەڵکو زانینی هۆکاریڕووداوەکانە، کە بە شێوەیەکی خولەکی دوور لە فۆڕمێکیڕاست و دروست ئەنجام دەدرێت. هەنگاوی جیاکردنەوەی مێژوو لە زانستەکانی شەریعەتی ئیسلامی هەنگاوێکی گرنگ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەتواندرا مێژوو لە کەلتووری باو ڕزگار بکرێت.
لە سەدەی شانزەهەمدا کە بەسەرەتای سەردەمیڕێنیسانس دەژمێردرێت تا دەگاتە سەردەمیڕۆشنبیری، فەلسەفە لە ئەوروپادا شۆڕشێکی بەرچاوی دژ بە هزری لاهوتیکرد و بابەتی مێژوو کرا بە بابەتی مرۆڤ نەک خواوەند.ڤۆلتێر بەیەکەمین کەس دادەنرێت، کە دەستەواژەی فەلسەفەی مێژووی بەکارهێناوە.
لە هەندێک سەرچاوەی مێژوو باس لە ئاخافتنی ئیمیلی دی شاتلێت لەگەڵڤۆلتێر دەکرێت کە دەڵێت: کۆمەڵێکڕووداوی ناپەیوەندیدار و هەزارانڕۆمان کە شەڕەکان دەگێڕنەوە کە هیچیان بەدەست نەهێناوە، چ سوودێکی دەبێت بۆ ژنێکی فەڕەنسی وەکوو من کە بزانێت ئێکڵ لە سوید شوێنی هاکان بووە و عوسمان کوڕی ئیرتوگرول بووە؟
زۆر جار باس لەوە دەکرێت، کە ئایا ئەو قسانەی مارکیز ئیمیلی لەگەڵڤۆلتێر لە خۆوەگوتییانڕەنگە لە ئەنجامی وانە و تێڕامانێکی پێشوودا پێی گەیشتبێت، هاندر بوو بێت بۆ ئەوەیڤۆلتێر خوێندنەوەیەکی نوێی بۆ مێژوو لەسەر بنەمای خوێندنەوەیەکی فەلسەفی نەک گێڕانەوەیڕووداوەکانی هەبێت.
یەکێک لەو فەیلەسوفانەی وەرچەرخانێکی بابەتی لە بواری فەلسەفەی مێژوودا کردووە، هیگڵە کە پێی وایە مێژوویڕەسەن وەک خۆی و مێژووی تیۆری بابەتی فەلسەفەی مێژووە و مێژووی جیهانیش ئاکامیڕێڕەوی پەرەسەندنی عەقڵە. گرنگی فەلسەفەی مێژوو لای هیگڵ بۆ بنەماکانی دیالکتیکی هیگڵ دەگەڕێتەوە.
هیگڵ لە پێشەکی کتێبی (وانەکان لە فەلسەفەی مێژوودا) کە لە ساڵی١٨٣٧ نووسیوێتی، ئاماژە بۆ سێڕێگا لە بواری توێژینەوەی مێژوودا کردووە. یەکەمیان مێژوویڕەسەنە واتە شیکردنەوەیڕاستەخۆ بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ڕاستەوخۆی ڕووداو و کار و کردەوەکان و پشتڕاستکردنەوەی لە لایەن مێژوونووسەوە. لەم بوارەشدا هیگڵ سوودی لە هیرۆدۆتس وەرگرتووە و ئەمڕەهەندەی بۆ سێ قۆناغ دابەشکردووە.
لە قۆناغییەکەمدا لەسەردەمە دێرینەکاندا پیاوانی دەوڵەت و نووسەرانیان مێژوویان تۆمار دەکرد. لە سەدەی ناوەڕاستدا تۆمارکردنی مێژوو لە لایەن پیاوانی ئایینی دەکرا، بەڵام ئەم قۆناغانە بەپێی بۆچوونی هیگڵ کۆتایی هات و ڕۆشنبیری هاوچەرخ وای کردووە لە بازنەی هۆشدا تۆمارکردن و لێکدانەوە بۆڕووداوەکان بکرێت.
هیگڵ لە بەشی دووەمدا باس لە مێژووی تیۆری دەکات، کە لە چوارچێوەیەکی زەمەنی داخراودا نییە و مێژووی تیۆریش بۆ مێژووی جیهانی و مێژوویپڕاگماتی، کە بنەمای ئایدیۆلۆجی هەیە و مێژوویڕەخنەگرانە و مێژووی تایبەتمەند، دابەش دەکات.
بە بۆچوونی هیگڵ سروشت بەرجەستەکردنی عەقڵە و، زۆرێک لە قۆناغەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ناعەقڵانییە و لە چوارچێوەی کاردانەوە دەردەکەون، چونکە کۆمەڵگا لە تاکەکان پێکهاتووە، کە بە هەست و هاندان و هێزی دەرەکیڕێنمایی دەکرێن، بەڵام لە پشت ئەو ناڕێکییەڕوواڵەتییەی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەیە، پلانی خواوەند هەیە، کە لە چاوی خەڵک شاراوەتەوە، بەڵام لە کاتی پڕۆسە و ڕووداوی مێژووییدا خۆی بە دی دەهێنێت.
دیالکتیکی هیگڵ پێی وایە گەشەسەندنی مێژوویی نەک لە هێڵێکیڕاستدا پێشدەکەوێت، بەڵکو لە خولگەیەکدا، کە بەرەو سەرەوە و بەرەو گەشەکردن و پێشکەوتن دەڕوات.
دیالکتیکی مێژوو لای هیگڵ بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە:
1ـ شتەکان بەیەکەوە گرێدراون و هیچڕووداوێک بە دابڕان لەڕووداوەکانی دیکە وەرناگیرێت و سەیر ناکرێت.
2ـ هیچ شتێک هەمیشەیی نییە، هەموو شتێک لە قۆناغی گواستنەوە و لە گەشەکردنی بەردەوامدایە.
3ـ ململانێی دژەکان جەوهەر و ناوەڕۆکی هەموو دیاردە و شتەکانە و ئەم ململانێیە سەرچاوەی هەموو گەشەکردنێکە.
4ـ لەڕێگەی ناکۆکی و ململانێی دژەکان کە لە هەموو شتێکدا هەیە، بابەتی نوێ لەڕێگای کەڵەکەبوونی چەندایەتییەوە لە دایک دەبێت.
5ـ لە پڕۆسەی گەشەکردن و درووستبوونی نوێ، بابەت و شتە نوێیەکان توخمی کۆن هەڵدەگرێت و لە هەمان کاتدا پەرەی پێدەدات و بۆ پێشەوە دەیبات، ئەم بۆچوونانەیهیگڵ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی سارد لە بۆچوونەکانی فۆکۆیاما سەبارەت بە کۆتاییهاتنی مێژوو دەرکەوت.