
حیزبی شیوعیی ئەرژەنتین بەشداریی لە خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی دژی سیاسەتەکانی «خافێر میلی»، سەرۆکی ئەرژەنتین، کرد و لە ڕاگەیەنراوێکدا تیشکی خستە سەر کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان، پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانی و سەرکوتکارییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا حیزبی شیوعی سەرکۆنەی هێرشە سیستماتیکەکانی سەر پەروەردەی گشتی و پێدانی شایستە داراییەکانی بە زانکۆ نیشتمانییەکان کرد، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سیاسەتانە دەبنە هۆی هەژارخستنی گەل و کۆکردنەوەی سەروەت و سامان لە دەستی قۆرخکاران و سەرمایەی دارایی نێودەوڵەتیدا.
لە کۆتاییدا، حزبی شیوعی داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەرجەم ئەو دەستگیرکراوانەی کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی بەرگریکردن لە زانکۆی گشتی و بێبەرانبەردا گیراون، هاوکات بانگەوازی بۆ ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی و یەکخستنی تەواوی خەباتە جەماوەییەکان کرد.


































































